دۆناڵد ترەمپ روو لەو هاوڵاتیانە دەکات کە بەهۆی سەرکەوتنی لە هەڵبژاردندا خۆپیشاندانیان بەڕێ خستووە دەڵێ، لە سەرۆکایەتی من مەترسن و بە تێپەڕبوونی کات ناڕەزایەتییەکانتان کەم دەبێتەوە.
ئەمڕۆ دووشەم، 14ی تشرینی دووەم/نۆڤەمبەر، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی تازە هەڵبژێردراوی ئەمەریکا لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ کەناڵی CBSکە بەشی یەکەمی جاوپێکەوتنەکە رۆژی یەکشەم بڵاو کرابۆوە،رای گەیاند، رەفتاری شۆڤێنیانەی دژی مسوڵمانان و لاتینییەکانی ئەمەریکا پەرەی سەندووە و ئەوەیش دڵگرانی ئەوی لێکەوتووەتەوە و داوا دەکات رەفتارانە کۆتاییان پێ بێت.
ئەوە یەکەم چاوپێکەوتنی دۆناڵد ترەمپە دوای ئەوەی لە رۆژی هەشتی نۆڤەمبەر وەک سەرۆکی نوێی وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا هەڵبژێردرا و ئەو چاوپێکەوتنە لە باڵەخانە تایبەتییەکەی لە نیۆیۆرک ئەنجام درا.
ئەو چاوپێکەوتنە لەبارەی بەڵێنەکانی ترەمپ بووە کە لەکاتی بانگەشەی هەڵبژاردنەکان بە هاوڵاتیانی ئەمەریکای داوە، ئەو چاوپێکەوتنە کە بە دوو بەش لە تەلەڤزیۆن بڵاو کراوەتەوە، لە بەشی یەکەمدا ترەمپ لەبارەی بەڵێنەکانی رای گەیاندووە، سوورە لەسەر ئەوەی پەنابەرە نایاساییەکان لە ئەمەریکا بکاتە دەرەوە.
لەدوای سەرکەوتنی ترەمپ لە هەڵبژاردنەکاندا ئەمڕۆ بۆ ماوەی جوار رۆژە دژبەرانی ئەو سەرۆکە نوێیەی ئەمەریکا خۆپیشاندانیان دەست پێ کردووە و ترەمپ لە بەشی دووهەمی چاوپێکەوتنەکاندا روو لە خۆپیشاندەران دەکات و رای دەگەیەنێت، بە خۆپی
شاندەران لە بوون بە سەرۆکی من نەترسێن و پاش تێپەڕبوونی کات مەودای نێوان من و هاوڵاتییە ناڕازییەکان زۆر کەم دەبێتەوە.
سەرچاوە/ دەنگی ئەمەریکا