دوای داگیركردنی شاری كه‌ركووك له‌لایه‌ن پاسدارانی ئێران و میلیشیاكانی حه‌شدی شه‌عبی، به شێوه‌یه‌كی به‌رده‌وام هه‌وڵ ده‌درێ ناسنامه‌ی ئه‌و شاره بشێوێندرێ و بكرێته عه‌ره‌بی و مه‌زه‌وی شیعه.
یه‌كێك له‌و شه‌قامانه‌ی كه دوێنێ سێشه‌م ده‌ستكاری كراوه، بریتییه له شه‌قامی "شێخ مه‌حموودی حه‌فید" له گه‌ڕه‌كی "یه‌كی حوزه‌یران" و تابلۆی سه‌ر شه‌قامه‌كه دڕێندراوه و له جێگه‌یدا تابلۆیه‌كی گه‌وره دانراوه و به عه‌ره‌بی نووسراوه "شه‌قامی محه‌مه‌د باقر حه‌كیم".
گۆڕینی ناوی شه‌قام و قوتابخانه و ته‌نانه‌ت قه‌ده‌غه‌كردنی تابلۆی سه‌ر دووكانه‌كان، به‌شێكن له‌و زنجیره تاوانانه‌ی میلیشیاكانی شیعه به‌سه‌ر خه‌ڵكی ئه‌و شاره‌دا ده‌یكه‌ن.
شه‌قامی شێخ مه‌حموود، له دوای پرۆسه‌ی ئازادیی شاری كه‌ركووك له ساڵی 2003 و ڕزگاربوونی له ده‌ستی به‌عس، ناوه‌كه‌ی كراوه به شه‌قامی شێخ مه‌حموود، به‌ڵام شیعه وه‌ك ته‌واوی شوێنه‌كانی تر، هه‌ر تابلۆیه‌ك ناسنامه‌ی كوردی پێوه بێت، لێی ده‌كاته‌وه.
جێی ئاماژه‌یه، هه‌فته‌ی ڕابردوو له كاتی چوونی فوئاد مه‌عسووم سه‌رۆك كۆماری عێراق، ئاڵای عێراق خرایه ده‌ستی په‌یكه‌ری پێشمه‌رگه له‌و شاره‌دا.