ناوەندى وەرگرتن لە دیوانى وهزارهتی خوێندنی باڵا و توێژینهوهی زانستیی حكوومهتی ههرێمی كوردستان، ڕەزامەندى نیشاندا لەسەر وەرگرتنى 305 خوێندکارى کەرکووک و ناوچە دابڕێندراوەکان لە زانکۆکانى هەرێمى کوردستان.
عەباس ئەکرەم گوتەبێژى وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى له ڕاگهیاندراوێكی وهزارهتدا ڕوونی کردنەوە، ماوەى سێ ساڵە وەزارەتەکەمان کارئاسانیى تەواوى کردووە بۆ وەرگرتنى خوێندکارانى ناوچە دابڕێندراوەکانى دەرەوەى ئیدارەى هەرێمى کوردستان، بە تایبەت ئەو خوێندکارانەى لە قوتابخانە کوردییەکان دەخوێنن.
گوتەبێژى وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى ئهوهشی گوت: ئەمساڵ وەزارەتەکەمان بە نووسراوى ژمارە (١٧٣٣٩) لە ڕێکەوتى 29ی تشرینی یهكهمی ئهمساڵ، ڕەزامەندى نیشاندا لەسەر وەرگرتنى 305 خوێندکارى شارى کەرکووک و ناوچە دابڕێندراوەکان لە زانکۆ و پەیمانگەکانى هەرێمى کوردستان بەهەمان پێوەر و کۆنمرەى وەرگیراوى خوێندکارانى هەرێمی كوردستان بۆ ساڵى خوێدنى (٢٠١٧-٢٠١٨).