دوای ئه‌وه‌ی میلیشیاكانی حه‌شدی شه‌عبی وه‌ك هێزێكی مه‌زه‌وی هێرشیان كرده سه‌ر ناوچه كوردستانییه‌كان و شنگالیان داگیر كرد و چه‌ندان پێشێلكاریان به‌رانبه‌ر خه‌ڵك كرد، سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگه‌دار له ناوچه‌كه ده‌ڵێت، ئێسته كێشه كه‌وتووه‌ته نێوان باڵه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی له‌و شارۆكه‌یه.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌م سه‌رچاوه‌یه‌كی تایبه‌ت به "وشه" كه نه‌یویست ناوی ئاشكرا بكرێ گوتی، میلیشیاكانی حه‌شدی شه‌عبی كه له كۆمه‌ڵیك هێز پێك دێن، ئه‌وانیش هێزه ئێزیدییه‌كان و هێزه‌كانی ئیمام عه‌لی و هێزه كورده شیعه‌كانن، سه‌ره‌تا رێككه‌وتنیان كردبوو له‌سه‌ر زاڵگه‌كان، به‌ڵام ئه‌وان له‌سه‌ر زاڵگه‌كان و خاڵه‌كان باج و كێشه‌یان بۆ دروست كردوون و هه‌ندێكیان پاشه‌كشه‌یان كردووه.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه ئه‌وه‌شی گوت، سه‌ڕچاوه‌ی كێشه‌كانی ئه‌وان له‌سه‌ر خاڵی "ئوم شه‌بابیت" بوو، ئێسته ململانێی نێوان هه‌موو ئه‌م هێزانه توند بووه، چونكه ئامانجی ئه‌م هێزانه ئه‌وه‌یه، ته‌نیا باج و پاره و چه‌ك له خه‌ڵك وه‌ربگرن له‌به‌ر ئه‌مه‌ش ئه‌م هێزانه هه‌موویان چاویان له خاڵه‌كانه.
پێگه‌ی لیوای لالشی سه‌ر به میلیشیاكانی حه‌شدی شه‌عبی بڵاویان كردبووه‌وه، كێشه له سه‌ر خاڵی "ئوم شه‌بابیت" كه‌وته نێوان میلیشیاكانی حه‌شدی شه‌عبی.
پێشتر به‌رپرسه ته‌ناهی و ئیدارییه‌كانی شنگال رایان گه‌یاندبوو، میلیشیاكانی حه‌شدی شه‌عبی چه‌ك و پاره‌یان له‌سه‌ر خاڵی سنووریی نێوان هه‌رێمی كوردستان و سووریا له خه‌ڵك وه‌رگرتووه، هه‌روه‌ها ئه‌وه‌یشیان دیاری كردبوو.
وشه/ كاروان باعه‌درێ