جیهان هاشم ئەمڕۆ شەشی ١٢ی ٢٠١٧، وێنەیەکی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستگرام بڵاو کردەوە، وای پیشان دەدات شێوەی دەموچاوی گۆڕاوە.
ئەم خانمە لە وێنەکەیدا، وا دەردەکەوێت بە جۆرێک میکیاجی کردووە، کە خۆی بە ئەو مرۆڤە سوورباوە خاڵدارانە چوواندووە، کە هێندێک لە نووسەران و شاعیرانی جیهانی، پێی دەڵێن: (جۆرەکەی تری جوانی).
لەگەڵ ئەوەشدا، جیهان هاشم لەژێر وێنەکەی بە زمانی عەرەبی نووسیویەتی: (بەیانیتان باش، من زۆر خۆشحاڵم چونکە لە ڕێگەی چوونە شاری دهۆکم، هەروەها دەچم بە خۆشەویستان و خزمان و خەڵکەکەم شاد بم.)
كه‌سایه‌تی ناوداری تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان "جیهان هاشم" كه له ڕێگه‌ی ڤیدیۆكانیه‌وه ناوبانگێكی زۆری ده‌ركرد بوو، له ماوه پێشوودا ڕای گه‌یاندبوو كه هاوسه‌رگیری له‌گه‌ڵ "سیراج جه‌بار" كردووه، به‌ڵام پاش یه‌ك مانگ له هاوسه‌گیری كێشه كه‌وته نێوانیان و وێنه‌كانیان له په‌یجه‌كانیان سڕییه‌وه.
له دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌و ده‌نگۆیه جیهان ڕای گه‌یاند كه جیا نه‌بوونه‌ته‌وه و ته‌نیا له یه‌ك زوویر بوونه و به‌م زووانه هه‌وڵی باشتربوونی نێوان یه‌كتری ده‌ده‌ن.
وێنه‌یه‌كی خۆیانی له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی ئینستاگرام بڵاو كردووه‌ته‌وه و له‌سه‌ری نووسیوه، له‌گه‌ڵ ژیانه‌كه‌م، بڵاوكردنه‌وه‌ی ئه‌م وێنه‌یش وه‌ك په‌یامێك بووه بۆ ئه‌وه‌ی ئێسته نێوانی ئه‌وان باش بووه.
جیهان هاشم له دایكێكی عه‌ره‌ب و باوكێكی خانه‌قینی له ساڵی 1989 له دایك بووه، پێشتر له ئه‌ڵمانیا ده‌ژیا، به‌ڵام ماوه‌ی ساڵێكه گه‌ڕاوه‌ته‌وه كوردستان، له‌گه‌ڵ گه‌ڕانه‌وه‌ی ماوه‌یه‌ك پێش ئێسته خۆشه‌ویستی ئه‌كته‌ری كۆمیدیای تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان "هاوسه‌ر" بوو، ویستیان هاوسه‌رگیری بكه‌ن، به‌ڵام ڕێك نه‌كه‌وتن و جیابوونه‌وه، ئێسته له هه‌ولێر ده‌ژی سه‌رقاڵی كاری ڕێكلامه، وه‌ك خۆی ڕای گه‌یاندبوو كه پێشتر له بواری مكیاژكردن و ته‌جمیل بڕوانامه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌یه.