تا ئێستە هاووڵاتییانی شاری سلێمانی بەشە نەوتی ساڵی ڕابردوویان وەرنەگرتوە و سكرتێری ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانیش دەڵێت, هەفتەی داهاتوو دەست بە دابەشكردنی نەوت لەناو شار دەكرێت.
مەهدی مەحموود، سكرتێری ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی، ئەمڕۆ چوارشەم بە "وشە"ی راگەیاند, ئەم هەفتەیە لەگەڵ بەڕێوەبەری نەوت و كانزاكانی سلێمانی كۆبوونەتەوە و پێی راگەیاندوون كە هەفتەی داهاتوو دەست بە دابەشكردنی نەوتی سپی لە ناو شاری سلێمانی دەكرێ.
زیاتر گوتی, نەوت و كانزاكانی سلێمانی بۆیە دابەشكردنی نەوتی لە ناو شاری سلێمانی دواخست تا بڕێكی زۆر نەوت هەڵگرن و لەكاتی دابەشكردنیدا زۆرترین هاووڵاتی نەوتیان بەركەوێ.
سكرتێری ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی رای گەیاند كە ئەو نەوتەی دەدرێتە هاووڵاتییانی شاری سلێمانی، هی ساڵی ڕابردووە و بە كارتی زیرەك دەدرێ بە هاوڵاییان و نرخەكەشی ٥٤ هەزار دینارە.
ئاماژەی كرد، هاتنی نەوت لە بەغداوە بەردەوامە و ئەو نەوتەی دێت هەڵدەگیرێ تا كاتی دابەشكردن.
جارێكی تر وەرزی سەرما و بارانبارین دەبێتەوە مێوانی هەرێمی كوردستان و دابەشكردنی نەوت بە تایبەتی لە ناوچە شاخاوییەكان وەك پێویست نییە، بەهۆی كەمی سووتەمەنییەوە خەڵكەكە پەنایان بۆ داربڕین برد، بەڵام ئەویش دادی نەدان، ئەوان رویان لە كارەبا كرد، بەڵام دۆخی كارەبای نیشتیمانی تا دێت بەو هۆیەوە خراپترە، ئەو دۆخەی كە پێویست بە چارەسەرییەكی رژد دەكات.
سلێمانی/ هۆشیار عەلی