خانمە گۆرانیبێژی ورووژێنه‌رى کورد (موژدێن ساڵح)، دواى شه‌ش مانگ له دووركه‌وتنه‌وه‌ى له وێنه و هه‌واڵه‌كانى، دواجار ئه‌مڕۆ له پێگه‌ى تایبه‌تى خۆى له تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تى فه‌یسبووك وێنەیەکی ورووژێنەری خۆی بڵاو کردەوە كه بووه‌ته جێى باسى ناوه‌نده هونه‌رییه‌كان.
موژدێن له‌گه‌ڵ بڵاوكردنه‌وه‌ى وێنه‌كه‌ى له‌سه‌رى نووسیوه: "ته‌نیام و پێویستم پێته"، هه‌وادارانى موژدێن باسى ئه‌وه‌یان كردووه كه ڕوخسار و جه‌سته‌ى به ته‌واوه‌تى گۆڕاوه و كێشى دابه‌زیووه، هه‌ندێكیشیان ده‌ڵین نه‌خۆشه.
موژدین خاوەنی دوو کلیپی گۆرانییە و بەشداری چەندین کۆنسێرت و گۆرانی کردووە، یەکێکە لەو گۆرانیبێژانەی زۆرترین ڕەخنەی ئاراستە کراوه، دوای بڵاوکردنەوەی کلیپی پاداشت کە بە جلی نیوچەڕووت لە کلیپەکە دەرکەوت.
(موژدێن)، ئه‌و خانمه كورده‌ى له ماوه‌یه‌كى كه‌مدا به‌هۆى چه‌ند گۆرانییه‌ك، توانى زۆرترین ده‌نگدانه‌وه له میدیا و تۆڕه‌كانی كۆمه‌ڵایه‌تی دروست بكات، له دیدارێكى پێشووى "وشه" دا خۆى به داهێنه‌رى "فه‌لسه‌فه‌ى ڕووتبوونه‌وه" دانا.
له سلێمانى له‌دایك بووه و ته‌مه‌نى 35 ساڵه، 20 ساڵه كوردستانى جێ هێشتووه و له هۆڵه‌ندا ده‌ژیت، هۆى جێهێشتنى وڵاتى به‌هۆى كێشه‌ى خێزانى بووه، چونكه ئه‌و به منداڵى به ده‌وڵه‌مه‌ندى په‌روه‌رده كراوه، به‌ڵام به‌هۆى جه‌نگه‌وه باوكى هه‌موو پاره‌كانى له ده‌ست دا و هه‌ژار بوونه و چوونه‌ته گه‌ڕه‌كێكى هه‌ژارنشین، بۆ ئه‌ویش زۆر سه‌خت بووه بتوانێت له گه‌ڕه‌كێكى هه‌ژارنشین ژیان بگوزه‌رێنێت، بۆیه ڕووى له هه‌نده‌ران كردووه.
ئەو جیا لەوەی سەرەتای دەركەوتنی بە كلیپێك بوو كە بە نیمچەڕووتی دەركەوت، بەڵام وەك خۆی دەڵێت، ئەو دەیویست لەو ڕێگەیەوە شۆڕشێك بۆ ئافرەتانی كورد بەرپا بكات، لە ئێستەیشدا لە كاری هونەری وەستاوە.