سبەی مێژووی حەوتی ١٢ی ٢٠١٧، کۆڕێکی ڕۆشنبیری لە یەکێتیی نووسەرانی کورد لقی هەولێر لەبارەی (پێوەندی نێوان ئەدەب و مێژوو) ساز دەکرێت.
د. شوان خۆشناو نووسەر و مامۆستای زانکۆ، ماستەر و دکتۆرای لەبارەی مێژووی هاوچەرخ بەدەست هێناوە، لەبارەی کۆڕەکەیەوە بە "وشە"ی ڕاگەیاند: "کۆڕەکە لەسەر پێوەندییەکانی نێوان ئەدەب و مێژوو ڕەهەند و رایەڵەی نێوان ئەم دوو بوارە دەگرێتەوە، تێیدا تیشک دەخرێتەسەر گرنگیی و سودەکانی مێژوو و ئەدگار و خەسلەتەکانی میژوونووس یاخود توێژەری مێژوویی، هاوکات ئەدەب و ژانرەکانی دەخرێتە روو."
زیاتر گوتی: "ئینجا رایەلەی نێوانیان لە ڕووی زمان و کاتەوە. لەگەڵ وروژاندنی کۆمەڵێک پرسیار لەسەر ڕۆڵی کایە ئەدەبییەکان و وابەستە بوونیان بەمێژووەوە لەگەل رەهەند و قولایی میژوو لە نیو دەقە ئەدەبیەکاندا، جگە لەوەی روونکردنەوە و وەڵامدانەوەی جەند پرسیاریک لەسەرئەوەی ئایا میژوو چۆن دەتوانێ لە کامە گۆشەنیگاوە سوود لە تێکسیێکی ئەدەبی ببینێت و ببێتە سەرجاوەیەک بۆ نووسینەوەی میژوو."
ڕوونی کردەوە: "هاوکات ئەدەب و نووسینە ئەدەبییەکان دەتوانن لە دەرەوەی میژووەوە بنووسرێن، لەگەڵ ڕۆشنایی خستنە سەر جیاوازی نیوان زمان و نووسینی میژوویی و زمان و تەکنیک و نووسینی میژوویی وکۆمەلیک باسی تر."
شایانی باسە کۆڕەکەی بەیانی لە یەکێتیی نووسەرانی کورد لقی هەولێر، لە ناو هۆڵی شەهدی مەهدی خۆشناو سەعات چواری ئێوارە ساز دەکرێت.