سانا نوێترین كلیپى بڵاوکردەوە

:: PM:08:49:06/12/2017 ‌
سانا جەمال هونه‌رمه‌ندى لاوى كورد كلیپێكی نوێی بە ناونیشانی "نامۆیی"، له‌ واڵى تایبه‌تى خۆى له‌ تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تى فه‌یسبووك بڵاوكردەوە، ئاماژە بەوەش دەكات كە هۆنراوەی ئەم بەرهەمەی دوو ساڵ پێش ئێسته‌ وەرى گرتووە، بەڵام بەهۆی ته‌نگژه‌ی داراییەوە، دەرفەتی تۆماركردن و كلیپی نەبووە. 

سانا جەمال له‌سه‌ر كلیپه‌كه‌ى نووسیوویه‌تى و ڕای گه‌یاندووه‌، كه‌ هۆنراوەی ئەم بەرهەمە بەر لە دوو ساڵ لە شاعیر ئەحمەد كەریم وەرگیراوە، بەڵام بەهۆی ته‌نگژه‌ی داراییەوە دەرفەتی تۆماركرنی نەبوو، هیچ هەستێكی تایبەتی خۆی لەم هۆنراوەیەدا نییە و تەنیا وەك هۆنراوەیەكی ئاسایی كردوویەتی بە گۆرانی، لە ستۆدیۆی هونەرمەند هێمن حوسێن كە لە ماڵەكەی خۆیدایە دروستی كردووە و لەوێ كاری تۆمارکردنی دەنگ و میوزیك و ئاوازی، لەلایەن گرووپی تابلۆی ژیانەوە بۆ كراوە. 

هونه‌رمه‌ند سانا سەرقاڵی ئامادەكارییه‌ بۆ بەرهەمێكی نوێ، وا بڕیارە لە داهاتوویەكی نزیكدا كاری تۆماركردن و كلیپی بۆ بكرێت. 

سانا، لە شەوە ئاهەنگ و بۆنەی شوێنە گشتییەكان كردووە، بەڵام لەبەر چەند هۆكارێك ئەو ئاهەنگانەی ڕاگرتووە، ئێسته‌ خوازیارە دەرفەتی ئەوەی هەبێت كە بەشداری لە شەوە ئاهەنگەكان بكات. 

سانا جەمال  لە ساڵی 1988 لەدایك بووە و دەرچووی زانكۆیە، خاوەنی دوو بەرهەمی فۆلكلۆری گوتراوەیە و 3 بەرهەمی تایبەت بە خۆی هەیە.




وشە - محەمەد میران