ئه‌مشه‌و گۆرانیبێژى ناسراوى كورد ڕۆژ كه‌ریم نوێترین كلیپى گۆرانى بڵاو كرده‌وه و وه‌ك یه‌كه‌م ماڵپه‌ر پێشكه‌شى "وشه"ى ده‌كات.
ئه‌مشه‌و ڕاسته‌وخۆ دواى بڵاوكردنه‌وه‌ى ئه‌و كلیپه نوێیه‌ى ڕۆژ كه‌ریم به "وشه"ى ڕاگه‌یاند: "چه‌ند خوله‌كێك له‌مه‌وبه‌ر نوێترین كلیپى گۆرانیم بڵاوكرده‌وه به ناوى "بمبووره"، ئه‌و به‌رهه‌مه‌م له هۆنراوه‌ى د. هێمن شێخ ئۆمه‌ره و له‌كارى دابه‌شكردنى میوزیكى بژار دیلانه و زانكۆ ئیسماعیل كارى ده‌رهێنانى بۆ كردووه".
ده‌رهێنه‌رى ئه‌و كلیپه زانكۆ به "وشه"ى گوت: "ئه‌و به‌رهه‌مه به شێوازێكى جوان و مۆدێرن كارى كلیپى بۆ كراوه و به‌شێكى له كوردستان و به‌شێكى له وڵاتى سوید كارى بۆ كراوه، "بمبووره"، ناوى یه‌كێكه له تراكه‌كانى ئه‌ڵبوومه نوێیه‌كه‌ى ڕۆژ كه‌ریم و ئێسته كارى كلیپمان بۆ كردووه، ئه‌و گۆرانییه له ئاوازى گۆرانیبێژ خۆیه‌تى و بژار دیلان كارى دابه‌شكردنى میوزیكى بۆ كردووه".
ڕۆژ كه‌ریم یه‌كێكه له گۆرانیبێژه ناسراوه‌كانى كورد و له وڵاتى سوید ژیان به‌سه‌ر ده‌بات و خاوه‌ن چه‌ندین به‌رهه‌م و كلیپى بڵاوكراوه‌ى گۆرانییه، دواى بڵاوكردنه‌وه‌ى نوێترین ئه‌ڵبوومى گۆرانی به ناوى "بچڕپێنه"، گۆرانییه‌كى بڵاو كرده‌وه به ناوى بچڕپێنه كه هه‌مان ناوى ئه‌ڵبوومه‌كه‌ى هه‌یه، ئه‌و به‌رهه‌مه له تێكستى د. هێمن شێخ ئۆمه‌ره و له ئاواز و میلۆدى خۆیه‌تى و له‌دابه‌شكردنى میوزیكى خۆى و سامان ته‌هایه و هه‌ردووكیان به پیانۆ و كیبۆرد به‌شداریمان تێدا كردووه، له ستۆدیۆى شانیا له وڵاتى سوید كارى تۆماركردنى بۆ كراوه و كارى مه‌یك ئاپی ئاڤان حه‌سه‌ن ئه‌نجامی داوه، ئه‌و به‌رهه‌مه له كارى كامێراى سامان جه‌لاله و له كارى ده‌رهێنانى هه‌رى عومه‌ره و به شێوازێكى مۆدێرن و جوان له وڵاتى سوید كارى وێنه‌گرتنى بۆ كراوه.
هه‌ولێر/ شاخه‌وان شێخانى