سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان له ته‌نگژه‌ی داراییدایه و دۆخی دارایی خه‌ڵكه‌كه‌شی باش نییه، به‌ڵام ژماره‌ی پڕۆژه‌كانی به‌خێوكردنی ماسی روو له به‌رزبوونه‌وه‌یه و ئه‌مساڵ 20 پڕۆژه‌ی نوێی ماسی جێبه‌جێ كراون، به‌گشتی ژماره‌یان گه‌یشتووه‌ته 384 پڕۆژه.
پایزه و له‌گه‌ڵ ساردبوونی كه‌شوهه‌وا و نزیكبوونه‌وه له وه‌رزی زستان، بازاڕی ماسی گه‌رمتر ده‌بێت، به‌رهه‌مێك كه له هه‌موو وه‌رزێكدا خواردنی سوودبه‌خشه، به‌ڵام له كوردستان زیاتر له وه‌رزی سه‌رمادا خه‌ڵك حه‌ز به كڕین و برژاندنی ده‌كه‌ن. بۆیه له شه‌قامه سه‌ره‌كییه‌كانی هه‌ولێر خه‌ڵكێك بژێوییه‌كه‌ی له رێی فرۆشتنی ماسی دابین ده‌كات و ماوه‌یه‌كه ژماره‌ی ئه‌و ئۆتۆمبێلانه‌ی ماسی ده‌فرۆشن زۆر بوون.
جۆری ئه‌و ماسییه‌ی باوه و خه‌ڵك حه‌ز به كڕینی ده‌كات، ماسی زیندووه و هه‌ر ئه‌و حه‌زه وای كردووه ئۆتۆمبێله‌كان كه زیاترینیان پیكابن، حه‌وزێكی كاتیی له پشتی ئۆتۆمبێله‌كه دروست بكه‌ن و پڕی بكه‌ن له ئاو و له‌سه‌ر سه‌قفی سه‌یاره‌كه‌ش مۆلیده‌یه‌كی بچووك دابگیرسێنن تا رێگری له مردنی ماسییه‌كانیان بكه‌ن.
كه ئێواره دادێت له پشت ئه‌و ئۆتۆمبێلانه خه‌ڵك نۆره ده‌گرن تا ماسییه‌كی دڵخوازی خۆیان ده‌ست بكه‌وێت. هێرش محه‌مه‌د كوڕێكی گه‌نجه و شه‌ش مانگه ده‌ستی به‌م كاره كردووه، بۆ "وشه" گوتی، هه‌موو رۆژێك له رووباری ته‌قته‌قه‌وه 200 كیلۆ ماسیم بۆ دێت و تا ئێواره سه‌رجه‌م ماسییه‌كان ده‌فرۆشم.
كیلۆی ماسی لای هێرش به چوار هه‌زار دیناره و ماسییه‌كانیشی كێشیان له نێوان كیلۆ و نیوێك تا چوار كیلۆن. ئه‌و ده‌ڵێت "داواكاری له‌سه‌ر ماسی زۆر بووه و تا كه‌شه‌كه ساردتر بێت، ئه‌وا داواكاریش زیاتره".
هه‌ندێك ئۆتۆمبێل ماسی حه‌وز و هه‌ندێكی تر ماسیی داقووق یان ماسی هاورده‌كراو ده‌فرۆشن و به‌گوێره‌ی سه‌رچاوه‌ی به‌رهه‌م، نرخه‌كه دیاری ده‌كه‌ن.
محه‌مه‌د كه‌ریم ماسیفرۆشێكی تره، ئاماژه به‌وه ده‌كات كه پێنج ساڵه ماسی ده‌فرۆشێت و نه‌بوونی مووچه وای كردووه هه‌موو كه‌سێك نه‌توانێت ماسی بكڕێت، ئه‌گه‌رچی ژماره‌ی كڕیارانی ماسی روو له هه‌ڵكشانه.
ئه‌و ماسییانه‌ی ئێسته له‌سه‌ر شه‌قامه‌كان دێنه فرۆشتن، به‌شی هه‌ره زۆریان به‌رهه‌می ناوخۆیین و سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی به گشتی داخوازی له‌سه‌ر ماسی زیادی كردووه، به‌ڵام بڕی هاورده نه‌گۆڕاوه و پڕۆژه‌كانی ناوخۆ ئه‌و پێویستییه‌یان پڕ كردووه‌ته‌وه.
سیروان سه‌عید به‌ڕێوه‌به‌ری سامانی ماسی له وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ، بۆ "وشه" روونی كرده‌وه، ژماره‌ی پڕۆژه‌كانی ماسی ساڵ به ساڵ زیاد ده‌كات و به‌گوێره‌ی دوایین ئامار هه‌رێمی كوردستان، خاوه‌نی 384 پڕۆژه‌ی ماسییه. به‌و پێیه له ماوه‌ی ساڵێكدا 20 پڕۆژه‌ی به‌خێوكردنی ماسی زیادیان كردووه و جگه له‌و سه‌دان پڕۆژه‌یه‌ی ماسی كه مۆڵه‌تیان نییه و له ده‌ره‌وه‌ی رێنوێنییه‌كان دروست كراون.
هه‌رێمی كوردستان ژماره‌یه‌ك رووبار و به‌نداوی هه‌یه كه ناكه‌ونه خانه‌ی پڕۆژه‌ی ماسی و هاووڵاتییان له وه‌رزێكی دیاریكراودا راوه‌ماسی ده‌كه‌ن.
ساڵانی رابردوو كۆمه‌ڵێك پڕۆژه له قه‌رزی كشتوكاڵی سوودمه‌ند بوون، به‌ڵام له 2014ه‌وه قه‌رز به پڕۆژه‌كان نه‌دراوه. كوردستان به كانی و رووبار ده‌وڵه‌مه‌نده و ئه‌گه‌ر گرنگی به كه‌رتی سامانی ماسی بدرێت، ئه‌وا هه‌رێمی كوردستان جگه له‌وه‌ی ده‌توانێ پێداویستی خۆی دابین بكات، ته‌نانه‌ت ده‌توانێ هه‌نارده‌ی ده‌ره‌وه‌ی وڵاتیشی بكات.
به گوته‌ی به‌رپرسه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ، ساڵانه هه‌رێمی كوردستان پێویستی به شه‌ش هه‌زار تا حه‌وت هه‌زار تۆن ماسی هه‌یه و ئه‌و 384 پڕۆژه‌یه‌ی ماسی نیوه‌ی ئه‌و پێداویستییه دابین ده‌كه‌ن، به‌ڵام نازانن به‌گشتی به به‌رهه‌می به‌نداوه‌كان و پڕۆژه نایاسایییه‌كان چ بڕێك ماسی به‌رهه‌م دێت. سیروان سه‌عید گوتی، "هه‌ندێك پڕۆژه‌ی ستراتیجییان هه‌بوو كه هه‌رێمی كوردستانی بێ‌نیاز ده‌كرد له ماسی هاورده، به‌ڵام به‌هۆی ته‌نگژه‌ی دارایی ئه‌و پڕۆژانه به‌شێكی زۆر كه‌میان جێبه‌جێ كراون. پڕۆژه هه‌یه ئه‌گه‌ر جێبه‌جێ بكرێت به ته‌نیا سێ هه‌زار تۆن ماسی به‌رهه‌م ده‌هێنێت".
سیروان سه‌عید پێی وایه سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی كه داخوازی زیادی كردووه، هاورده وه‌ك خۆیه‌تی، ئه‌مه‌ش هێمایه له په‌ره‌سه‌ندنی به‌رهه‌می ناوخۆ له سامانی ماسی.
رێكخراوی ته‌ندروستیی جیهانی ساڵانه بۆ هه‌ر تاكێك، خواردنی 15 كیلۆ گۆشتی ماسی به پێویست داناوه بۆ پاراستنی ته‌ندروستی. ئه‌گه‌ر ژماره‌ی دانیشتووانی هه‌رێمی كوردستان به شه‌ش ملیۆن دابنرێت، ئه‌وا ساڵانه پێویسته له كوردستان 90 هه‌زار تۆن ماسی بخورێت.