خه‌باتی رزگاری لێره‌وه ده‌ست پێ ده‌كاته‌وه
فه‌رمانده حه‌موودى ناوى خوازراوى ئه‌و خۆبه‌خشه‌ی خورماتووه كه فه‌رمانده‌یى ئه‌و هێزه چه‌كداره خۆبه‌خشانه ده‌كات كه ناپاكی شارۆكه‌كه‌یان وێران كرد و ئێسته‌یش كه‌س لێیان ناپرسێته‌وه له ئاواره‌ییدا، بۆیه وه‌ك فه‌رمانده‌كه‌یان رای ده‌گه‌یه‌نێت، "خه‌ریكى خۆ ڕێكخستنهوهین و بڕیارى یان ئازادكردنه‌وه‌ى سنووره‌كه یان به‌رده‌وامى شه‌ڕمان داوه تا ئامانجه‌كه‌مان به ده‌ست دێنین".
ئێوه له‌ژێر چ ناو و چ دروشمێكدا ده‌تانه‌وێ چی بكه‌ن؟
ئێمه له پێشوودا هیچ ناوێكمان نه‌بوو، به خۆبه‌ش ناو ده‌براین، به‌ڵام ئێسته دروشممان هه‌یه و ناومان له هێزه‌كه‌مان ناوه "هێزى ڕزگاریی دووز"، تا خوێنمان له جه‌سته مابێت ده‌جه‌نگین و ئه‌و هێزه ناچار ده‌كه‌ین له‌و سنووره بكشێنه‌وه و خورماتوو جارێكى تر ئازاد بێته‌وه بۆ رۆڵه‌كانی.
بۆچى ئێوه بڕیارى شه‌ڕتان داوه له‌گه‌ڵ میلیشاكانى حه‌شدى شه‌عبى؟
ئه‌وان سته‌م ده‌كه‌ن و سنووره‌كه‌ی ئێمه‌یان داگیر كردووه، ئێمه هه‌مان ئه‌و چهكدارانهین كه پێشتر وه‌ك چه‌كدارى خۆبه‌خش له ڕیزى پێشمه‌رگه خۆمان ناونووس كردبوو له‌ناو خورماتوو له شه‌ڕه‌كانی كۆڵان به كۆڵان به‌رگریمان ده‌كرد، ئێسته به‌شێوه‌ى سه‌ربه‌خۆ بڕیارى ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌مان داوه له‌گه‌ڵ ئه‌و هێزه دڕه‌نده‌یه‌ی ماڵ و خانوو و ژیانی دانیشتوانی كوردی خورماتووی تاڵان كرد و سووتاند.
ئێوه جارێ هێزێكى ڕێكخراوتان نییه، به‌ڵام له چه‌ند ڕۆژى ڕابردوو یه‌كه‌مین شه‌ڕتان كرد، ئه‌وه چۆن بوو؟
ئه‌وان /حه‌شدی شه‌عبی/ سنوورى خۆیان نه‌ده‌زانى و ئه‌وان هه‌وڵیان ده‌دا ئه‌و سنووره‌ش تێپه‌ڕێنن له كاتى خۆیدا ئه‌مه‌ریكایییه‌كان بۆ سه‌دام دیاری‌یان كردبوو، بۆیه لامان قبووڵ نه‌كراوه و بڕیارى شه‌ڕمان دا، هه‌رچه‌نده هێزمان ناهه‌وسه‌نگ بوو، به‌ڵام له كۆتادا سه‌ركه‌وتین چونكه خوێنی خۆمان كردووه به مه‌رجی سه‌ركه‌وتن.
جگه له بڕینى سنووره‌كان، هۆیه‌كی به‌هێزی پاڵنه‌ری ئێمه بۆ شه‌ڕه‌كه ئه‌وه‌بوو، ئه‌و میلیشیانه ژنێكى ئه‌و سنووره‌یان بینیبوو به رێدا رۆیشتبوو، پێیان گوتووه ده‌بێت پێڵاوه‌كانت دابنێیت و به‌پێ بڕۆیته‌وه به‌هۆی ئه‌وه‌ی كوردى، وه‌ك سزایه‌ك ئه‌وه‌یان كردبوو به‌رانبه‌ر ئه‌و ژنه، بۆیه سزامان دان.
له یه‌كه‌مین شه‌ڕ زیانه‌كان چى بوون؟
ئه‌وه‌ى ئێمه به چاوى خۆمان بینیمان، 10 كوژراوى حه‌شدى شه‌عبى له مه‌یدانه‌كه‌دا كه‌وتن، به‌ڵام زانیاریمان هه‌یه له هه‌واڵی شاردنه‌وه‌ى شكستهكهیاندان و له داقووق و خورماتوو وا بڵاویان كردووه‌ته‌وه كه هێزى داعش هێرشیان كردووه‌ته سه‌ریان، به‌ڵام ئه‌وه ڕاست نییه و ئێمه‌ی هێزى ڕزگاریى دووز بووین لێمان دان، له كۆتاى شه‌ڕه‌كه‌شدا هێزی خۆمان و هێزێكى تری خۆبه‌خش كه به هانامان هاتن، پێكه‌وه دوو بریندارمان هه‌بوو كه كه‌سێكیان پڕووشكێكى بچووك به‌ر ده‌ستى كه‌وتووه و ئه‌ویتریش به‌رد به‌ر قاچى كه‌وتبوو.
هیچ هێز و كه‌سێك له پێشمه‌رگه‌ى كوردستان یارمه‌تیتان ده‌ده‌ن؟
تا ئێسته كه‌س یارمه‌تى نه‌داوین و كه‌سیش ده‌ستخۆشیی لێ نه‌كردووین، بۆ ئه‌و شه‌ڕه و هێز و چه‌كیشمان له كه‌س وه‌رنه‌گرتووه، ئێمه له ڕۆژى یه‌كه‌مى شه‌ڕه‌كه له سه‌عات 11 و نیو تا سه‌عات چوار و نیوی عه‌سر شه‌ڕمان كرد، كه‌س یارمه‌تى نه‌داین. ئه‌وه‌ى هه‌یه هى خۆمانه و هى خۆبهخشهكانه شه‌ڕى پێ ده‌كه‌ین، واته له‌سه‌ر گیرفانى خۆمان ئه‌و شه‌ڕه ده‌كه‌ین.
له كۆمه‌ڵێك شوێن بانگه‌شه بۆ ئێوه ده‌كرێت له سنوورى كه‌ركووك بۆ ئه‌وه‌ى یارمه‌تیتان بده‌ن، كه‌س هاوكارتان بووه؟
تا ئێسته له وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه و فه‌رمانده‌كانى پێشمه‌رگه یارمه‌تییان نه‌داوین، چونكه ئێمه سه‌ربه‌خۆین و له‌ژێر ئاڵاى هیچ لایه‌نێك نین و خۆمان ئه‌و هێزه‌مان دامه‌زراندووه.
ژماره‌ى هێزه‌كانى ڕزگاریى دووز به‌ته‌واوى دیارى كراوه؟
هێزه‌كه‌ى ئێمه زۆره، به‌ڵام كێشه‌ى شوێن و باره‌گامان هه‌یه، هه‌رچه‌نده به‌شێوه‌یه‌كى فه‌رمى دوو باره‌گامان كردووه‌ته‌وه و خه‌ریكه ژماره‌ى ئه‌ندامه‌كانمان زۆر زیاد ده‌كات، بۆیه بڕیارى دۆزینه‌وه‌ى شوێنى ترمان داوه بۆ داهاتوو، به‌ڵام ئێسته ناوى ئه‌و دوو شوێنه ئاشكرا ناكه‌ین و ته‌نیا خۆبه‌خشانی هێزه‌كه‌مان ده‌یزانن.
بۆچى ناوى خۆبهخشتان له‌سه‌ر خۆتان لا دا و ناوتان نا ڕزگاریى دووز؟
ئه‌و كاره‌ساته‌ى له خورماتوو به‌سه‌رمان هات له 16ـى ئۆكتۆبه‌ر له بیرى ناكه‌ین، له هه‌ر شوێنێك ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه هه‌بێت، ئاماده‌ین شه‌ڕ بكه‌ین و دهیشیكهین، چونكه كاره‌ساتى خورماتوو هه‌رگیز له بیر ناكه‌ین و شه‌ڕى یه‌كه‌میشمان له‌گه‌ڵ 28 ئۆتۆمبێلى سه‌ربازى بوو، بۆیه ده‌یڵێمه‌وه هه‌ر هێزێك ڕووبه‌ڕوومان بێته‌وه خراپى به‌سه‌ر دێنین.
ده‌تانه‌وێ خه‌ڵك چیتان بۆ بكات؟
داوا له هه‌موو هاووڵاتییان و كوردپه‌روه‌ران ده‌كه‌ین هه‌ر كه‌سێك ئاره‌زوو ده‌كات خه‌باتى چه‌كدارى دژى میلیشیاى حه‌شدى شه‌عبى به‌رده‌وام بێت، ده‌توانێ پێوه‌ندیمان پێوه بكات و خه‌بات لێره‌وه ده‌ست پێ ده‌كاته‌وه و ئێمه له خزمه‌تیانداین.