رۆناڵدۆ ژمارەیەكی پێوانەیی لەگەڵ میسی یەكسان كردەوە

:: AM:09:01:07/12/2017 ‌

كریستیانۆ رۆناڵدۆی ئەستێرەی پورتوگالی و یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی ژمارەیەكی پێوانەیی لەگەڵ ركابەرەكەی لیۆنێل میسی ئەستێرەی ئەرجەنتینی و یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی لە خولی پاڵەوانانی ئەوروپا یەكسان كردەوە.

شەوی رابردوو یانەی ریال مەدرید لە دوایی یاریی قۆناغی كۆمەڵەكانی خولی پاڵەوانانی ئەوروپا بە ئەنجامی 3-2 گۆڵ لە یانەی بڕووسیا دۆرتمۆندی ئەڵمانی بردەوە، گۆڵی دووەمی یانەی شاهانە لەلایەن كریستیانۆ رۆناڵدۆ تۆمار كرا.

بەم گۆڵە رۆناڵدۆ ژمارەی گۆڵەكانی لە قۆناغی كۆمەڵەكانی خولی پاڵەوانانی ئەوروپا كردە 60 گۆڵ و ئەو ژمارە پێوانەییەی لەگەڵ میسی یەكسان كردەوە.

ئەم گۆڵەی رۆناڵدۆ نۆیەمین گۆڵی ئەم وەرزەی خولی پاڵەوانانی ئەوروپا بوو و لەبەرامبەریشدا میسی تەنیا 3 گۆڵی هەیە، هەروەها ئەو ئەستێرەیەی یانەی شاهانە بووە یەكەم یاریزان لە مێژووی پاڵەوانیەتییەكەدا لەسەرجەم یارییەكانی قۆناغی كۆمەڵەكان گۆڵ تۆمار بكات.




وشە - ئامانج ئه‌كره‌م