ئیكاردی دەبێتە هێرشبەری یانەی ریال مەدرید
سەرچاوە رۆژنامەوانییەكان ئاشكرایان كرد یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی تاڕادەیەكی زۆر لە ئیمزاكردنی گرێبەست لەگەڵ ماورۆ ئیكاردی هێرشبەری ئەرجەنتینی و یانەی ئینتەر میلانی ئیتاڵی نزیك بووەتەوە.
رۆژنامەی (میرۆر)ی ئینگلیزی بڵاوی كردەو: بەرپرسانی یانەی ریال مەدرید لەگەڵ ئیكاردی بڕاندوویانەتەوە و لە ماوەی گواستنەوەی زستانەی مانگی داهاتوودا ئەو ئەستێرەیە بە درێسی یانەی شاهانە لەنێو یاریگەی سانتیاگۆ بێرنابیۆ دەبینرێ.
رۆژنامەكە ئاشكراشی كرد كە یانەی ریال مەدرید خۆی بۆ گرێبەستكردن لەگەڵ ئیكاردی یەكلایی كردەوە و وازی تیمۆ ڤێرنەری هێرشبەری یانەی لایپزیگی ئەڵمانی هێنا بەهۆی كێشەكانی گوێچكەیەوە.
سەرچاوەكە جەختیشی كردەوە بەهای گرێبەستەكەی ئیكاردی 80 ملیۆن یۆرۆ لەسەر یانەی ریال مەدرید كەوتووە و وەك مووچەش مووچەی ساڵانەی ئەو هێرشبەرە ئەرجەنتینییە 9 ملیۆن یۆرۆ دەبێت.
ئیكاردی لەم وەرزەدا لەگەڵ یانەی ئینتەر میلان بەشێوەیەكی بەرچاو ئاستی بەرزبووەتەوە و ئێستاش بە تۆماركردنی 16 گۆڵ لە ریزبەندی یەكەمی گۆڵكارانی خولی ئیتاڵیا دێت جگە لەوەش 15 گۆڵی تریشی بۆ هاوڕێكانی دروست كردووە.
وشە -
ئامانج ئهكرهم