دیبالا خەونی گەورەی ئاشكرا دەكات
پاولۆ دیبالای ئەستێرەی ئەرجەنتینی و یانەی یۆڤانتۆسی ئیتاڵی ئاشكرای كرد كە خەونی گەورە لای ئەو بەدەستهێنانی خەڵاتی تۆپی زێڕینی باشترین یاریزانی جیهانە.
دیبالا لە چاوپێكەوتنێك لەگەڵ كۆواری (ڤانیتی فێر)ی ئیتاڵی رایگەیاند: ئەو ئاواتەی لە منداڵییەوە خەونی پێوە دەبینم برێتییە لە بردنەوەی بردنەوەی خەڵاتی تۆپی زێڕین، وابزانم بەدەستهێنانی ئەم خەونەش ئاواتی هەموو یاریزانێكی تازەپێگەیشتووە.
زیاتر گوتی: خوای گەورە بەهرە پێشكەش دەكات و دەبێت ئێمەی بۆی تێكۆشین.
جەختیشی كردەوە كە چەند ساڵێك پێش ئێستا ئیتاڵییەكان داوایان لێ كردبوو لە ریزی هەڵبژاردەی وڵاتەكەیان یارییان بۆ بكات، بەڵام ئەو رەتی كردبووەوە.
لەمبارەیەوە گوتی: لە تەمەنی 16 ساڵیدا ئیتاڵیا داوای لێ كردم بەفەرمی بۆ هەڵبژاردەكەیان یاریی بكەم، ئەو كات سوپاسیانم كرد، بەڵام پێیانم گوت من ئەرجەنتینیم و ئەگەریش یارییان بۆ بكەم ستەمێكی گەورە دەكەم.
وشە -
ئامانج ئهكرهم