له كوردستان به‌تایبه‌تى بۆ كچان و ژنان گۆرانیگوتن ئه‌رك و ئه‌سته‌می زۆرى هه‌یه و به‌رده‌وام تووشى قسه‌ڵۆك و كێشه ده‌بنه‌وه، كه‌چى ژنه گۆرانیبێژ و ده‌رهێنه‌رى ناسراوى كورد ناجى سه‌لیمى ته‌نیا به بوارى به‌رهه‌مهێنانى فیلمى سینه‌مایی و كورته فیلم نه‌وه‌ستاوه و ده‌ستى به گۆرانیش كردووه، ماوه‌ى چه‌ندان ساڵه كلیپ و گۆرانى بڵاو ده‌كاته‌وه. سه‌لیمی له دیمانه‌یه‌كى "وشه"دا باس له هه‌ردوو بواره هونه‌رییه‌كه‌ى ده‌كات.
وه‌ك سه‌ره‌تایه‌ك ئه‌گه‌ر باسی گۆرانیگوتنی خۆتمان بۆ بكه‌یت؟
سه‌ره‌تا گوێچكه‌كانم به گۆرانییه‌كانى هایده و ماملێ كرایه‌وه و خۆشه‌ویستى ئه‌وان وایان لێ كردم بچمه سه‌ر سه‌كۆى شانۆ، هه‌ركات گوێم له ده‌نگه ڕه‌سه‌نه‌كان ده‌بێت، ناخم ئارام ده‌بێته‌وه، هه‌ر ئه‌وانه‌ش بوون وایان لێ كردم روو له گۆرانیگوتن بكه‌م.
سه‌ره‌تای گۆرانیگوتنت به چی ده‌ستت پێ كرد؟
سه‌ره‌تاى كاره هونه‌رییه‌كانم به وتنه‌وه‌ی دوو گۆرانیى هونه‌رمه‌ندى ناسراو محه‌مه‌دى مامڵێ بوو، یه‌كێك له گۆرانییه‌كانى به‌ناوى "ده‌سماڵێ" وه‌ك كچه گۆرانیبێژ له بۆكان ناسێنرام.
به نیازى سازكردنى كۆنسێرتێكى جیاوازى بۆ ژنان؟
به‌ڵێ خه‌ریكى ئاماده‌كاریم بۆ سازكردنى كۆنسێرتێكى هونه‌رى بۆ ژنانى ئێران، ئه‌و كۆنسێرته تایبه‌ت به ژنانه و به چه‌ندان گۆرانى به‌شداریى تێدا ده‌كه‌م، له ڕۆژانى داهاتوو له شارى سنه به‌ڕێوه ده‌چێت به زمانى شیرینى كوردى و زمانى فارسى گۆرانى تێدا پێشكه‌ش ده‌كه‌م.
كلیپی نوێت هه‌یه؟
وه‌ك كارى نوێی هونه‌رى سه‌رقاڵى چه‌ند به‌رهه‌مێكم، دوو گۆرانی ئاماده ده‌كه‌م، ئه‌وانیش به زمانى كوردین و له ستۆدیۆى هاوار تۆمار ده‌كرێن، له شیعر و ئاوازى هونه‌رمه‌ند موحسین حوسێن پوورن.
له بوارى فیلم‌دا، فیلمی نوێت ئاماده‌یه بۆ پێشاندان؟
له بوارى به‌رهه‌مهێنانى فیلم، دوو فیلمم ئاماده‌یه یه‌كیان درێژ و ئه‌ویتر كورت، فیلمێكى نوێم به‌ده‌سته‌وه‌یه له‌لایه‌ن كۆمپانیاكه‌م كۆمپانیاى "ناجى فیلم" بۆ به‌رهه‌مهێنانى فیلم به‌رهه‌م ده‌هێنرێت له ده‌رهێنان و نووسینى خۆم. هه‌روه‌ها فیلمێكى درێژم به‌ناوى "رۆژانى من" ئاماده‌یه و له ئێران كارى وێنه‌گرتنى بۆ ده‌كرێت، ئه‌كته‌ره باشه‌كانى ئێران به‌شدارى تێدا ده‌كه‌ن، ئه‌و فیلمه باس له ژیانى ژنێك ده‌كات كه به دوو منداڵه‌وه ژیان به‌سه‌ر ده‌بات له ماڵێكدا و هاوسه‌ره‌كه‌ى ئالووده‌یه، به‌و هۆیه‌وه له هاوسه‌ره‌كه‌ی جیا بووه‌ته‌وه، هه‌ردوو فیلم به زمانى كوردین.
چیرۆكى كورته فیلمه‌كه باس له پیاوێك ده‌كات ژنه‌كه‌ى مردووه و ده‌یه‌وێت ژن بێنێته‌وه و خاوه‌نی دوو منداڵه، به‌ڵام نازانێت چی بكات، باس له كێشه‌ى پیاوێك ده‌كات كه دوای مردنى ژنه‌كه‌ى چیى به‌سه‌ر دێت.
له هه‌ردوو بواری فیلم و گۆرانی، تا چه‌ند هه‌ست به ئاسووده‌یی ده‌كه‌یت؟
له هه‌ردوو بوارى گۆرانى و فیلم هه‌ست به ئاسووده‌یی ده‌كه‌م وه‌ك چۆن دایك له نێوان دوو منداڵدا ناتوانێ جیاوازى له خۆشه‌ویستییان بكات و وه‌ك یه‌ك خۆشیی ده‌وێن، منیش به‌هه‌مانشێوه هه‌ردوو بوارم خۆش ده‌وێت، ته‌نیا شت كه منى هێشتووه‌ته‌وه له ژیان، گۆرانى و موزیك و فیلمه.
ئه‌گه‌ر له هونه‌ر دوور بكه‌ویته‌وه چى ده‌كه‌یت؟
ئه‌گه‌ر له هونه‌ر دوور بكه‌مه‌وه به‌هه‌ر هۆیه‌ك بێت، ده‌چمه گوندێك دوور له شار و وه‌ك ژنێكى ئه‌سپسوار ژیانێكى ئاسایی له‌گه‌ڵ كوڕ و هاوسه‌ره‌كه‌م به‌سه‌ر ده‌به‌م.
وه‌ك ژنه هونه‌رمه‌ندێكى كورد خاوه‌نى كۆمپانیایه‌كى هونه‌ریت بۆ به‌رهه‌مهێنانى فیلم، كێ هاوكارى سه‌ره‌كیى ئه‌و هه‌موو كاره‌ته؟
ڕاسته خاوه‌نى كۆمپانیایه‌كى تایبه‌ت به به‌رهه‌مهێنانى كارى هونه‌ریم به‌ناوى ناجى فیلم، به‌ڵام به گشتى ئه‌وه‌ى پشتى پێ ده‌به‌ستم و هه‌میشه هاوكارمه، هونه‌رمه‌ند موحسین حوسێن كه وه‌ك قه‌ڵغانێك له پشته‌وه‌ى سه‌ركه‌وتنه‌كانمه و به‌رده‌وام هاوكارى كار و پڕۆژه‌كانمه له هه‌ریه‌ك له بواره‌كانى گۆرانى و موزیك و فیلم.
بۆ فیلمه‌كانت خه‌ڵاتت وه‌رگرتووه؟
یه‌كێك له فیلمه‌كانم به‌ناوى فیلمى "تازه بووك" كه تێیدا كچه هونه‌رمه‌ندى ناسراوى كورد دڵنیا كامووسى رۆڵى تێدا بینیوه، خه‌ڵاتى باشترین وێنه‌گرتن و سیناریۆى پێ به‌خشراوه، جگه له‌وه فیلمى "دوو ماڵ له باخێكدا" له ڕۆژى جیهانى نا بۆ توندوتیژى دژى ژنان، خه‌ڵاتى باشترین ده‌رهێنانى پێ به‌خشراوه كه به‌خشرا به خاتوو گوڵاڵه خه‌یاتى.
له ڕێى هونه‌ره‌وه چى بكه‌ین تا میله‌ته‌كه‌مان به دنیا بناسێنین؟
كۆمه‌ڵگه‌ى ئێمه تا ئێسته خاوه‌ن چه‌ندان چیرۆكى پڕ له تراجیدیایه و ڕووبه‌ڕووى چه‌ندان كاره‌سات و سته‌م و تاوان و كۆمه‌ڵكوژى بووه‌ته‌وه، بۆیه ئه‌گه‌ر بمانه‌وێت میله‌ت و كاره‌كانمان به دنیا ئاشنا بكه‌ین، ده‌بێت ئه‌و چیرۆكانه بكه‌ین به هه‌وێنى به‌رهه‌مه سینه‌مایییه‌كانمان، هاوكات وڵاتانى دنیا له‌ڕێى به‌رهه‌مه‌كانمانه‌وه به ئازار و نه‌هامه‌تى و مه‌ینه‌تییه‌كانى میله‌ته‌كه‌مان ئاشنا بكه‌ین.
زیاتر به‌كارى ده‌رهێنان ده‌ركه‌وتوویت، بۆچى؟
به‌ر له‌وه‌ى گۆرانى بڵێم، كارى ده‌رهێنانم بۆ فیلم و به‌رهه‌مى سینه‌مایی كردووه و له ڕێى كۆمپانیاكه‌مه‌وه وه‌ك ده‌رهێنه‌رێكى سینه‌مایی چه‌ندان كارم كردووه، ئاماده‌ى چه‌ندان فێستیڤاڵ بوومه له هه‌ولێر و سلێمانى و دهۆك، بۆیه له‌و بواره‌دا زیاتر ده‌ركه‌وتم.
تا ئێسته وه‌ك ده‌رهێنان خاوه‌نی چه‌ند فیلمى؟
خاوه‌نى 10 كورته فیلمم، هه‌روه‌ها فیلمێكى سینه‌مایی درێژم هه‌یه به‌ناوى "یه‌كه‌م ڕۆژى باران".
گۆرانى و موزیك چ مانایه‌كى هه‌یه له‌لاى تۆ؟
گۆرانى و موزیك لاى من مانایه‌كى ته‌واو به ژیان ده‌به‌خشێت، واته هێشتا ژیان زیندووه و به‌بێ هونه‌ر و گۆرانى و موزیك هه‌ڵناكه‌م و هه‌میشه ڕۆژانه گۆرانى ده‌ڵێم.
پێ ده‌چێ ئاشقانه بژیت؟
هه‌میشه ئاشقم و گومانم له‌وه نییه كه به ئه‌شقه‌وه ده‌مرم، له ڕێى خۆشه‌ویستى و ئه‌شقه‌وه ژیانى هاوسه‌رییم ئه‌نجام داوه، ئێسته‌یش دواى هاوسه‌رگیری هه‌ر ئاشقم و به ئه‌شق و خۆشه‌ویستى منداڵ و هاوسه‌ره‌كه‌مه‌وه ژیان به‌سه‌ر ده‌به‌م.
به‌ده‌نگى چ هونه‌رمه‌ندێكى كورد سه‌رسامى؟
سه‌رسام و ئاشقم به‌ده‌نگى هونه‌رمه‌ند و مامۆستا حه‌سه‌ن زیره‌ك كه وه‌ك قوتابخانه‌یه‌كه بۆ هونه‌رى گۆرانى ڕه‌سه‌نى كوردى.
راسته ئه‌لبوومێكی گۆرانیت به دوو زمانی جیا بڵاو كردووه‌ته‌وه؟
به‌ڵێ ئه‌لبوومێكى گۆرانیم بڵاو كردووه‌ته‌وه كه له شه‌ش تراكى گۆرانى پێكهاتووه، دوو گۆرانیى به زمانى فارسى و چوار گۆرانییه‌كه‌ى تر‌ى به زمانى شیرینى كوردین، واته به‌دوو زمانى جیاواز كارم تێدا كردووه، ده‌نگدانه‌وه‌یه‌كى باشى هه‌بوو له نێوان گوێ‌گران و ئاشقانى موزیك.
وشه/ شاخه‌وان شێخانى