ونستوون چه‌رچڵ كه له مێژووی نوێ‌دا به كه‌سایه‌تییه‌كی گه‌وره‌ی دنیا هه‌ژمار ده‌كرێت و پێشتر سه‌رۆك وه‌زیرانی به‌ریتانیا بووه و له ساڵی 1965 كۆچی دوایی كردووه. ئێسته یه‌كێك له یاده‌وه‌رییه‌كانی ئه‌و كه‌سایه‌تییه، به هه‌رزانترین پاره دێته فرۆشتن.
پێگه‌ی "ئیلاف" بڵاوی كردووه‌ته‌وه كه چاویلكه‌كه‌ی چه‌رچڵ له زیادكردنێكدا له وڵاته‌كه‌ی خۆی "به‌ریتانیا"، به كه‌مترین به‌ها دێته فرۆشتن و ته‌نیا شه‌ش هه‌زار پاوه‌ندی كردووه كه ده‌كاته هه‌شت هه‌زار دۆلاری ئه‌مه‌ریكایی.
ئه‌و زیادكردنه ده‌كه‌وێته نزیكی چاڕنویل كه له‌و گونده‌یه چه‌رچڵ تێیدا په‌روه‌رده بووه و ده‌كه‌وێته باشووری له‌نده‌ن.
چه‌رچڵ یه‌كێك بووه له سه‌ركرده‌كانی دنیا كه له سه‌رده‌می شه‌ڕی جیهانیی دووه‌مدا رۆڵێكی زۆر گه‌وره و كاریگه‌ری هه‌بووه، بۆیه به كه‌سایه‌تییه گه‌وره‌كانی دنیا هه‌ژمار ده‌كرێت، ئه‌وه‌یش وای كردووه كه خه‌ڵكێكی زۆر به‌لایانه‌وه سه‌یر بێت كه یه‌كێك له یاده‌وه‌رییه‌كانی ئه‌و كه‌سایه‌تییه، به هه‌رزانترین پاره بێته فرۆشتن.
تا ئێسته ئه‌و زیادكردنه ئاماده نه‌بووه ناو و وێنه‌ی ئه‌و كه‌سه ئاشكرا بكات كه چاویلكه‌كه‌ی چه‌رچڵی كڕیوه، ئه‌ویش له‌سه‌ر داوای خۆی.
ونستوون لیۆنارد سبنسه‌ر چه‌رچڵ له ساڵی 1874 له له‌نده‌ن له دایك بووه و له ساڵی 1965 كۆچی دوایی كردووه. له ساڵی 1940 بووه‌ته سه‌رۆك وه‌زیرانی به‌ریتانیا تا ساڵی 1945، پاشان له ساڵی 1951 هه‌مان پۆستی وه‌رگرتووه و تا 1955 به‌رده‌وام بووه. ئه‌و جیا له‌وه‌ی ئه‌و پۆسته سیاسییه‌ی وه‌رگرتووه، مێژوونووس و نووسه‌ر و هونه‌رمه‌ند بووه. یه‌كه‌مین كه‌سه له‌ناو سه‌رۆك وه‌زیره‌كانی دنیا كه خه‌ڵاتی نۆبڵی ئه‌ده‌بی وه‌رگرتووه. چه‌ندان كتێبی له بواره‌كانی سیاسی و ئه‌ده‌بی بڵاو كردووه‌ته‌وه.