سووده‌كانی شه‌ربه‌تی لیمۆ بۆ پێست


میوه‌ی لیمۆ میوه‌یه‌كی زۆر به‌سووده‌ و ده‌توانێ پێستت بپارێزێت له‌ چرچولۆچی و ڕزگاربوون له‌ نیشانه‌كانی پیری كه‌ له‌سه‌ر پێستدا دیاره‌.

لیمۆ یه‌كێكه‌ له‌و میوانه‌ی كه‌ زۆربه‌ی كه‌س ڕۆژانه‌ به‌ به‌رده‌وامی به‌كاری ده‌هێنێت، به‌ڵام جگه‌ له‌وه‌ی كه‌ وه‌ك خۆراك به‌كار دێت، ده‌توانیت سوود له‌ شه‌ربه‌ته‌كه‌شی وه‌رگریت بۆ جوانكاری پێست، چونكه‌ به‌سووده‌ بۆ سافكردن و نه‌هێشتنی چرچولۆچی پێست.

شه‌ربه‌تی لیمۆ پێستی وشك شێدار ده‌كاته‌وه‌، ئه‌گه‌ر ئاره‌زووی خواردنی لیمۆ ناكه‌یت، ئه‌وه‌ ته‌نیا كه‌مێك له‌ شه‌ربه‌تی لیمۆ بكه‌ به‌ پێستتدا و شێداری بۆ پێست ده‌گه‌ڕێته‌وه‌، هه‌روه‌ها ده‌توانیت سوود له‌و زه‌یته‌ش وه‌ربگریت كه‌ له‌ پێكهاته‌ی توێكڵی لیمۆدا هه‌یه‌.

پێش خه‌وتن ئاوی لیمۆ بده‌ له‌ پێستت و به‌یانییه‌ی به‌ ئاوی سارد بیشۆ سوودی ده‌بێت بۆ ڕزگاربوون له‌ نیشانه‌ی پیری، هه‌روه‌ها بۆ رزگاربوون له‌ په‌ڵه‌ی ڕه‌شی سه‌ر پێست گیراوه‌ی لیمۆی به‌كار بهێنه‌ و مه‌ساجی پێ بكه‌.

ده‌توانی بڕێك له‌ هه‌نگوێن و لیمۆ و زه‌یتی زه‌یتوون تێكه‌ڵ بكه‌یت و بیده‌ی له‌ پێستت بۆ ماوه‌ی 10 خوله‌ك، پاشان به‌ ئاو بیشۆی، ئه‌مه‌ش سوودی ده‌بێت له‌ جوانكردن و نه‌رمكردنی پێستت، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا شه‌ربه‌تی لیمۆ كۆلستڕۆڵی خوێن لا ده‌بات و لووله‌كانی خوێن له‌ به‌رزی په‌ستانی ده‌پارێزێت.

سه‌رچاوه‌/ stylecraze


وشە - ڕۆزی عه‌بدولره‌حمان


AM:10:07:07/12/2017




ئه‌م بابه‌ته 2445 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌