داوای هاوسەرگیری لە نیمار دەکات

:: AM:10:40:07/12/2017 ‌

نیمار دا سیلڤای ئەستێرەی بەڕازیلی و یانەی پاریس سان جێرمانی فڕەنسی لەلایەن هاوڕێیەكی ئافرەتەوە داوای هاوسەرگیری لێ كراوە.

ئەلیساندرا ئەمبرۆزیۆ كە نمایشكارێكی بەڕازیلییە و هاوڕێی نزیكی نیمارە، لە چاوپێكەوتنێكدا لەگەڵ رۆژنامەی (سپۆڕت)ی ئیسپانی رایگەیاند: ئامادەم لەگەڵ نیماری هاونیشتمانم بچمە پڕۆسەی هاوسەرگیرییەوە و لەمبارەیەوە هیچ رێگرییەكم نییە.

زیاتر گوتی: ماوەیەكی درێژە نیمار دەناسم و هاوڕێیەكی زۆر نزیكی یەكترین و زۆر بەباشیش لە یەكتر دەگەین و یەكتر دەناسین.

ئەم لێدوانەی ئەلیساندرا لە كاتێكدایە كە نیمار چەند رۆژێك پێش ئێستا رایگەیاندبوو ئاواتەخوازە لە ساڵی 2018 لەگەڵ هەڵبژاردەی بەڕازیل جامی مۆندیال بباتەوە و هەروەها خەڵاتی باڵۆن دۆڕی باشترین یاریزانی جیهانیش بەدەست بێنێ و رەنگە دوای ئەوەش لەم ساڵەدا بچێتە نێو پڕۆسەی هاوسەرگیرییەوە.

هەر لە چاوپێكەوتنە رۆژنامەوانییەكەدا لەبارەی ئەو پیاوەی كە دەیەوێ ماچی بكات، ئەلیساندرا بێ دوودڵی رایگەیاندبوو كە دەیەوێ كریستیانۆ رۆناڵدۆی ئەستێرەی پورتوگالی ماچی بكات.




وشە - ئامانج ئه‌كره‌م