به‌وێنه‌.. هاوسه‌ری پێشووی ئه‌نجێلینا جولی ببینه‌


وێنه‌ی ئه‌ستێره‌ی به‌ناوبانگی ئه‌مه‌ریكی "ئه‌نجێلینا جولی" له‌ تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاو ده‌بێته‌وه‌ و ده‌بێته‌ جێی سه‌رنجی هه‌وادارانی.

وه‌ك له‌ وێنه‌كه‌دا ده‌رده‌كه‌وێت له‌گه‌ڵ هاوسه‌ری پێشوویه‌تی "بیلی بۆب" كه‌ له‌ ساڵی 2000 هاوسه‌رگیری له‌گه‌ڵدا ئه‌نجام دا، به‌هۆی ئه‌وه‌ی بیلی بۆب نه‌یده‌ویست منداڵیان ببێت، ئه‌نجێلینا جولی لێی جیا بووه‌وه‌، هه‌روه‌ها له‌ دوای ئه‌نجێلینا هاوسه‌رگیری له‌گه‌ڵ ئه‌ستێره‌ی به‌ناوبانگ "براد پیت" كرد و خاوه‌نی سێ منداڵن، به‌ڵام چه‌ند ساڵێك پێش ئێسته‌ جیا بوونه‌وه‌.

ئه‌نجێلینا جولی كه‌ ناودارترین ئه‌ستێره‌ی سینه‌مای دنیایه‌، له‌ ساڵی 1975 له‌ شاری لۆس ئه‌نجلۆس له‌ ئه‌مه‌ریكا له‌ دایك بووه‌ و ناوی راسته‌قینه‌ی "ئه‌نجێلینا جولی جۆناسان فیسینت فویت"ه‌، ئه‌و جیا له‌وه‌ی ئه‌كته‌رێكی زۆر ناوداره‌، هاوكات ده‌رهێنه‌ره‌ و خاوه‌نی چه‌ندان خه‌ڵاتی به‌نرخه‌.


وشە - ڕۆزی عه‌بدولره‌حمان


AM:11:02:07/12/2017




ئه‌م بابه‌ته 2423 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌