براكەی میسی دەستگیر كراوە
پۆلیسی ئەرجەنتین برای ئەستێرەی تۆپی پێی وڵاتەكەیان لیۆنێل میسی یاریزانی یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانیان دەستگیر كرد دوای دۆزینەوەی چەكێك و پاشماوەی خوێن لەسەر بەلەمە تایبەتییەكەی.
رۆژنامەی (زە سەن)ی ئینگلیزی بڵاوی كردەوە: ماتیاس میسی تەمەن 35 ساڵ لە دانپێدانانی بەردەم پۆلیسدا ئاماژەی بەوەداوە بە بەلەمەكەی خۆی بە بەردێك داداوە و بەهۆیەوە خوێن لە دەم و لووتی هاتووە و بەلەمەكەی بە خوێن كردووە.
پۆلیسی ئەرجەنتینی دەستی بە بەلەمەكەی ماتیاسدا گرتووە و لەگەڵ دۆزینەوەی چەكێك، پاشماوەیەكی زۆری خوێنیان لەسەر بەلەمەكەدا بەرچاو كەوتووە.
ماتیاسی برای میسی ئێستا لە زێندان دەستگیركراوە و پۆلیسیش دەستی بە لێكۆڵینەوەكان كردووە و هەروەها پشكنینیش بۆ برینەكانی دەكرێ كە جگە لە خوێنبەربوونی دەم و لووتی شەویلاگیشی شكاوە.
ئەم برایەی میسی ئەمە جاری یەكەمی نییە بە چەك دەستگیر دەكرێ و پێشتریش لە ساڵانی 2008 و 2015 بەهەمانشێوە بە تۆمەتی هەڵگرتنی چەكی نایاسایی دەستگیر كرابوو.
وشە -
ئامانج ئهكرهم