كچێكی منداڵی ئه‌مه‌ریكی ماوه‌یه‌كه له تۆڕه‌كانی كۆمه‌ڵایه‌تی وێنه‌ی بڵاو بووه‌ته‌وه، كه هاوشێوه‌ی وێنه‌ی كه‌سایه‌تییه ناوداره‌كان و كاره‌كته‌ری ناو فیلم كارتۆكان ده‌وه‌ستێت، ئه‌مه‌ش ناوبانگێكی زۆری پێی په‌یدا كردووه.
سكۆت لارسن كچێكی ئه‌مه‌ریكی دانیشتووی فلۆریدایه، ئه‌مساڵ ته‌مه‌نی بووه به چوار ساڵ، ماوه‌ی دوو ساڵه خه‌ریكی كاری فۆتۆگرافی و مۆدێله، ناوبانگێكی زۆری به وێنه‌كانی ده‌ركردووه، سه‌ره‌تا له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی
ئینستاگرام وێنه‌ی جۆراوجۆری بڵاو ده‌كرده‌وه، كه هاوشێوه‌ی جلوبه‌رگ و شێوازی وه‌ستانی كه‌سایه‌تییه ناوداره‌كان ده‌وه‌ستا، به‌مه‌ش به ماوه‌یه‌كی كورت هه‌وادارێكی زۆری بۆ خۆی په‌یدا كرد.
دوای ماوه‌یه‌ك به‌رده‌وامی له‌سه‌ر ئه‌م كاره‌ی، بۆ میدیاكانی ئاشكرا كرد كه له‌وه‌ته‌ی ناوبانگی ده‌ركردووه و كۆمپانیا به‌ناوبانگه‌كانی جلوبه‌رگ، بۆ ڕێكلام و سپۆنسه‌ر به‌كاری ده‌هێنن و داوای لێ ده‌كه‌ن ڕێكلامیان بۆ بكات و له وێنه‌كانیدا جلی ئه‌و ماركانه له‌به‌ر بكات، پاره‌یه‌كی زۆری په‌یدا كردووه، بڕێكی زۆری ئه‌م پاره‌یه‌ش بۆ چاره‌سه‌ری نه‌نكی له نه‌خۆشیی شێرپه‌نجه‌ی مه‌مك خه‌رج ده‌كات.
له هه‌ژماره‌كه‌ی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی ئینستاگرام كه دایكی بۆی به‌ڕێوه ده‌بات، زیاتر له 84 هه‌زار فڵۆوه‌ری هه‌یه، لایكی پۆسته‌كانی ده‌گاته 30 هه‌زار، له ناو دنیادا به كچێكی خۆشه‌ویست و زیره‌ك ناسراوه.