نادیه لوتفی كه ئه‌كته‌رێكی زۆر ناوداری عه‌ره‌بی و میسرییه و به دیارترین ئه‌كته‌ری قۆناغی ساڵانی په‌نجا و شه‌ست و حه‌فتاكان هه‌ژمار ده‌كرێت. ئێسته نه‌خۆشه و له نه‌خۆشخانه‌دایه، بۆ رێزگرتن له مێژووی هونه‌ریی ئه‌و خاتوونه، له‌ناو نه‌خۆشخانه‌دا بڕوانامه‌ی دكتۆرای پێ به‌خشرا.
پێگه‌ی "ئیلاف" هه‌واڵه‌كه‌ی بڵاو كردووه‌ته‌وه و ئاماژه‌ی داوه كه ئه‌كادیمیای هونه‌ره‌كان له میسر، به‌رانبه‌ر به مێژووی هونه‌ریی نادیه لوتفی كه زیاتر له 50 ساڵ ده‌بێت، بڕیاری دا رێزی لێ بگرێت كه ئه‌ویش به پێشكه‌شكردنی بڕوانامه‌ی دكتۆرای شاناز به‌و هونه‌رمه‌نده.
به‌پێی "ئیلاف" له‌به‌رئه‌وه‌ی كه ئێسته نادیه له نه‌خۆشخانه‌یه و ناتوانێ هاتوچۆ بكات، بۆیه ئه‌كادیمیاكه خۆیان چوونه‌ته نه‌خۆشخانه و له‌وێ له‌ناو ژووره‌كه‌ی خۆی، رێوڕه‌سمی به‌خشینی بڕوانامه‌كه‌یان به نادیه جێبه‌جێ كردووه.
ناوی راستینه‌ی نادیه لوتفی كه ناوی هونه‌رییه‌تی "بولا محه‌مه‌د مسته‌فا شه‌فیق"ه و له ساڵی 1937 له قاهیره له دایك بووه. ئه‌و بۆ قۆناغه‌كه‌ی خۆی له ناوه‌ندی هونه‌ریدا، به جوانترین و بوێرترین خاتوونه ئه‌كته‌ر ده‌ناسرایه‌وه. له قوتابخانه‌ی ئه‌ڵمانی له 1955 بڕوانامه‌ی دیپلۆمی وه‌رگرتووه. ده‌رهێنه‌ری ناودار ره‌مسیس نه‌جیب بۆ یه‌كه‌م جار به‌هره‌كانی نادیه‌ی ئاشكرا كردووه و ده‌رگه‌ی سینه‌مای بۆ كردووه‌ته‌وه و هه‌ر ئه‌ویش ناوی هونه‌ریی "نادیه لوتفی"ی بۆ هه‌ڵبژاردووه. خاوه‌نی ده‌یان فیلمی سینه‌مایی و دراما و كاری شانۆیییه و له‌گه‌ڵ زۆربه‌ی ئه‌ستێره‌كانی سه‌رده‌می خۆی رۆڵی بینیوه. ئێسته‌یش به‌هۆی تێپه‌ڕبوونی ته‌مه‌ن و نه‌خۆشییه‌وه، له نه‌خۆشخانه كه‌وتووه و كه‌وتووه‌ته به‌ر ره‌حمه‌تی پزیشكان.