بە وێنە و ڤیدیو.. لە ئامێدی بەفر دەبارێت

:: AM:11:50:07/12/2017 ‌

هەر ئێستە شەپولێكی بەفر رووی لە سەنتەری شارۆكەی ئامێدی و دەوروبەری كردووە و كولووی بەفرەكە گەورەیە و خەریكە رێگەوبانەكان دادەخات.

بەپێی زانیارییەكانی وێستگەی كەشناسی ئامێدی، ماوەی نیو سەعات زیاترە بارینی بەفر بە شێوەیەكی چڕ و بەبێ پچڕان دەستی پێ كردووە و نزیكەی چوار سەنتیمەتر باریوە و بەفربارینەكەش بەردەوامە.

بریندار حمێ بەڕێوەبەری چاككردنەوەی رێگەوبانەكان بە "وشە"ی راگەیاند، لە  حەوت تیمی راماڵینی بەفر، سێ تیمیان بۆ شارۆكەی ئامێدی پێك هێنراوە، ئەو دەڵێت تیمەكانی راماڵینی بەفر لە هەموو ناوچە شاخاوییەكان دانراون بە تایبەتی ئامێدی، چونكە كاتێك دەبێتە زستان ئەوا زۆربەی رۆژەكان بەفر لە ئامێدی دەبارێت.

ئەمساڵ چوارەم جارە كە لە سنووری شارۆكەی ئامێدی بەفر دەبارێت و یەكەم بەفریش رێكەوتی 20 تشرینی دووەم دەستی پێ كردووە.


وشە/ نەوزاد هلۆری


















وشە - سلێمان تاشان