پاداشت بەسەر ئەم توێژەدا دابەش دەكرێت

:: PM:12:22:07/12/2017 ‌

كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن و راپرسی، بڕیاری داوە دەست بە دابەشكردنی كرێی فەرمانبەرانی رۆژی ریفراندۆم بكات كە لە ٢٥ی ئەیلوولی ئەمساڵ بەڕێوە چوو.

بەگوێرەی راگەیەنراوەكە لەم هەفتەیەدا دەست دەكرێ بە دابەشكردنی فەرمانبەرانی ناوەوەی هەولێر و هەر فەرمانبەرێك بڕی ١٢٠ هەزار دیناری پێ دەدرێت.

داوا كراوە كەسەكە وێنەی ناسنامەی باری شارستانی یان وێنەی كارتی نیشتمانیی لەلا بێت.

هەروەها باس لەوە كراوە لیژنەكانی دەستنیشانكراو بەپێی خشتەی دیاریكراو سەردانی بنكە لاوەكییەكان دەكەن بۆ دابەشكردنی پاداشتی كارمەندانی رۆژی راپرسی.

لە خاڵێكی تردا هاتووە، كاتی دابەشكردنی پاداشتی فەرمانبەران لە سەعات نۆی بەیانی تا سێی دوای نیوەڕۆ بەردەوام دەبێت و بەهیچ شێوەیەك نابێ كەسێك لەجیاتی كەسێكی تر پاداشتەكە وەربگرێت.

پلانی دابەشكردنەكە بەگوێرەی ئەم خشتەی خوارەوە دەبێت.






وشە - سلێمان تاشان