حكوومه‌ت مووچه‌كانیانى راگرتووه
دوو ساڵه سوومه‌ندانى تۆڕى پاراستنى كۆمه‌ڵایه‌تی، چاوه‌ڕوانى مووچه‌ی مانگانه‌یان ده‌كه‌ن، وه‌زیری كار و كاروبارى كۆمه‌ڵایه‌تیش ده‌ڵێ ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران مووچه‌كانیانی راگرتووه و پێوه‌ندی به ئێمه‌وه نییه.
سه‌لیم ئه‌حمه‌د (57 ساڵ) یه‌كێك له سوودمه‌ندانی چاودێری خێزان كه وه‌ك خۆى ده‌ڵێ جگه له‌و مووچه‌یه هیچ مووچه‌یه‌كى تری له حكوومه‌ت و حزب نییه، دوو ساڵه چاوه‌ڕێى وه‌رگرتنى ده‌كات.
مووچه‌ى چاودێری خێزان كه 150 هه‌زار دینار، ماوه‌ى دوو ساڵه به هۆى پێداچوونه‌وه و پاكسازی له‌لایه‌ن لیستى مووچه‌خۆرانی سوودمه‌ندان و خاوه‌ن پێداویستى تایبه‌ت له‌لایه‌ن فه‌رمانگه‌ى هاوئاهه‌نگی و به‌دواداچوون مووچه‌ى ئه‌و توێژه خه‌رج نه‌كراوه.
سه‌لیم ده‌ڵێ ژیان و گوزه‌رانی ته‌واو خراپ بووه و داوا له حكومه‌ت ده‌كات مووچه‌كانیان خه‌رج بكات، گوتى "له‌سه‌ر حكوومه‌ته هاوكاری كه‌مده‌رامه‌ت و به‌ساڵاچووان بكات".
له سنووری شارۆكه‌ى سۆران زیاتر له سێ هه‌زار سوودمه‌ند له تۆڕى چاودێری خێزان هه‌یه و هاوكات شه‌ش هه‌زار كه‌سی خاوه‌ن پێداویستى تایبه‌تیش هه‌ن.
تۆران خدر به‌ڕێوه‌به‌ری چاودێری و گه‌شه‌پێدانی كۆمه‌ڵایه‌تی سۆران به "وشه"ی ئاماژه‌ى به‌وه دا كه ماوه‌ی نۆ مانگه چاودێری خێزان مووچه‌یان وه‌رنه‌گرتووه.
گوتى "به‌شێكی زۆری ئه‌و خه‌ڵكه‌ی ناوی هه‌یه، مافی پێدانی مووچه‌یان هه‌یه. رۆژانه له‌لایه‌ن سوودمه‌ندانی چاودێری خێزان رووبه‌ڕی گله‌یی و گازنده ده‌بینه‌وه".
به‌پێی ئاماره‌كان له هه‌رێمی كوردستان 184 هه‌زار كه‌س سوودیان له تۆڕی پاراستنی كۆمه‌ڵایه‌تی وه‌رگرتووه.
به‌پێی ئاماره‌كانی وه‌زاره‌تی كار، له كۆی 184 هه‌زار سوودمه‌ندی تۆڕی پاراستنی كۆمه‌ڵایه‌تی، زیاتر له 76 هه‌زار كه‌س مووچه‌خۆری چاودێری خێزان تۆمار كرابوون، تا ئێسته زیاتر له نۆ هه‌زار كه‌س ناوه‌كانیان ده‌رهێنراون.
هاوكات له نزیكه‌ی 108 هه‌زار مووچه‌خۆری كه‌مئه‌ندامیش تا ئێسته نزیكه‌ی 19 هه‌زار كه‌س ناوه‌كانیان ده‌رهێنراون. 21 هه‌زار و 750 كه‌سیش له رێی حزبه‌وه ئه‌و مووچه‌یان وه‌رگرتووه، ناوه‌كانیان ده‌سڕێنه‌وه.
محه‌مه‌د هاودیانی وه‌زیری كار و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تیی حكوومه‌تی هه‌رێم ده‌ڵێ، وه‌زاره‌تی كار مووچه‌ى كه‌سی نه‌بڕیوه، به‌ڵكو ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران له كاتی پاشكه‌وتی مووچه، پێدانى مووچه‌ى ئه‌و توێژه‌ى به‌فه‌رمی راگرتووه و گوتى، "ته‌نانه‌ت مووچه‌ی خاوه‌ن پێداویستى تایبه‌تیش بۆ نیوه كه‌م كراوه‌ته‌وه".
زیاتر گوتى، "چه‌ندان جار به نووسراوی فه‌رمی داوامان له حكوومه‌ت كردووه پاكسازی له ناوی مووچه‌خۆرانی چاودێری خێزان ده‌كه‌ین و مووچه‌یان بۆ دابین بكه‌ن، به‌ڵام ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران ده‌ڵێ به‌هۆی ته‌نگژه‌ی دارایییه‌وه ناتوانین مووچه‌ی چاودێری خێزان بده‌ین".
وشە/ مورشید برادۆستى