سه‌وزه‌ی كه‌له‌م یه‌كێكه له‌و سه‌وزانه‌ی كه سوودێكی زۆری هه‌یه بۆ ته‌ندروستی جه‌سته و له كۆمه‌ڵێك نه‌خۆشی ده‌یپارێزێت و پێست جوان ده‌كات و ته‌ندروستی باش ده‌كات.
كه‌له‌م ماده ژه‌هراوییه‌كانی جه‌سته له‌ناو ده‌بات، خواردنی كه‌له‌م بۆ پاڵاوتنی خوێن زۆر كاریگه‌ره، ده‌توانیت به هۆی خواردنی كه‌له‌مه‌وه ماده ژه‌هراوییه زیانبه‌خشه‌كان بكه‌یته ده‌ره‌وه‌ی جه‌سته، ئه‌م سه‌وزه‌یه به‌هۆی ڤیتامین C و گۆگرد تێیدا ڕێگری له ژه‌هراوی بوونی جه‌سته ده‌گرێت.
كه‌له‌م په‌ستانی به‌رزی خوێن نزم ده‌كاته‌وه و ده‌بێته هۆی دابه‌زاندنی په‌ستانی به‌رزی خوێن، ئه‌م سه‌وزه‌یه ماده‌ی پۆستاسیۆمی تێدایه، ئه‌مه‌ش ده‌بێته هۆی كردنه‌وه‌ی ده‌ماره‌كانی خوێن و سوڕی خوێن چالاك ده‌كات، هه‌روه‌ها به هۆی بوونی ترشی گلوتامیكه‌وه یارمه‌تی دابه‌زاندنی په‌ستانی به‌رزی خوێن ده‌دات.
كه‌له‌م جوانی به پێست ده‌به‌خشێت و سه‌رچاوه‌یه‌كی ده‌وڵه‌مه‌ندی ڤیتامین C و ئه‌نتۆسیانین و گۆگرده، ئه‌م دژه ئۆكسانانه ڕۆڵێكی كاریگه‌رییان هه‌یه له به‌خشینی جوانی به‌پێست و له خوران و زیپكه ده‌یپارێزن.
بۆ زیپكه یان خورانی پێست ده‌توانی گه‌ڵایه‌كی كه‌له‌م بخه‌یته سه‌ر شوێنی مه‌به‌ست، دوای 15 خوله‌ك كاریگه‌رییه‌كه‌ی ده‌بینیت و خورانه‌كه‌ی نامێنێت، جگه له‌وه‌ش كه‌له‌م تایبه‌تمه‌ندی دژه پیریی تێدایه و به خواردنی چرچولۆچی ڕوخسار كه‌م ده‌كاته‌وه.