به‌رپرسێكى لیژنه‌ى نێوده‌وڵه‌تى بۆ مافه‌كانى مرۆڤ له رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاستدا رای ده‌گه‌ێنێ، "هه‌ندێك كه‌یس بێ ئه‌نجامى راسته‌قینه داده‌خرێن، ئه‌مه‌ش بابه‌تێكى ترسناك و پلانى بۆ داڕێژراوه، یه‌كێك له‌و كه‌یسانه‌ش كه‌یسى ئه‌بوبه‌كرى به‌غدادییه".
رێپێدراوى لیژنه‌ى نێوده‌وڵه‌تى بۆ مافه‌كانى مرۆڤ له رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست كه ناوى هه‌یسه‌م ئه‌بو سه‌عیده و ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م رای گه‌یاند، "له‌لایه‌ن هه‌ندێك ده‌سه‌ڵاتى هه‌رێمى و نێوده‌وڵه‌تى، هه‌ندێك كه‌یس بێ به‌ده‌ستهێنانى ئه‌نجامى راسته‌قینه داده‌خرێن، یه‌كێكیش له‌و كه‌یسانه كه‌یسى رێبه‌رى رێكخراوى داعشه".
هه‌یسه‌م ئه‌بوسه‌عید له به‌یاننامه‌یه‌كدا ده‌ڵێ، "كردنه‌وه‌ى كه‌یسى گه‌رم وه‌ك قودس هه‌ڵاتنه له چه‌ند بابه‌تێك كه سروشتى نێوده‌وڵه‌تییان هه‌یه و شایه‌نى لێپرسنه‌وه‌ن، له‌وانه ئه‌وه‌ى له یه‌مه‌ن و سووریا روو ده‌ده‌ن، ئه‌وه‌ى له عێراق به‌ر له كۆتاهاتنى كرده‌یى گه‌وره‌ترین رێكخراوى تیرۆریستى روو ده‌دات". ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ش ده‌كات دیارنه‌مانى هه‌زاران چه‌كدار له ریزه‌كانى داعش بابه‌تێكى نیگه‌رانكه‌ر و سه‌رسوڕهێنه‌ره.
دیارنه‌مانى رێبه‌رى داعش و ونبوونى به‌رپرسانى تری ئه‌م رێكخراوه تیرۆریستییه، نیگه‌رانى له‌سه‌ر ئاستى هه‌رێمى و نێوده‌وڵه‌تى دروست كردووه.