چیرۆكی سەندرێلا به‌و شێوه‌یه نه‌نووسراوه كه له فیلم و كارتۆنه منداڵانه‌كاندا دروست كراوه، ئه‌مه ته‌نیا بۆ گونجاندنی ئه‌و چیرۆكه له‌گه‌ڵ چینی منداڵ وای لێ هاتووه، ئه‌گه‌ر نا سەندرێلا له چیرۆكه ڕاسته‌قینه‌كه‌دا شازاده‌كه‌ی خۆش نه‌ویستووه.
"سه‌ندرێلا" فیلمێكی كۆمپانیای دیزینییه كه له چیرۆكی "شارل بیخو" چیرۆكنووسی فڕه‌نسییه‌وه وه‌رگیراوه كه ساڵی 1697 نووسیویه‌تی، كه له ڕووداوی ڕاسته‌قینه‌ی ئه‌م چیرۆكه‌دا، شازاده‌كه له ڕێی جادوویه‌كه‌وه توانیویه‌تی سه‌ندرێلا به‌ده‌ست بهێنێت، كه ته‌نانه‌ی سێ جار سەندرێلا له ئاهه‌نگه‌كاندا ویستوویه‌تی له‌و كۆشكه ده‌ربازی بێت و ڕابكات، به‌ڵام شازاده به توانا جادوویه‌كه‌ی ڕێگری لێ كردووه و لای خۆی هێشتوویه‌تیه‌وه.
جاری سێیه‌میان جادووه‌كه‌ی فریای نه‌كه‌وتووه، له‌به‌ر ئه‌وه سه‌ندرێلا ڕای كردووه، یه‌كێك له تاكی پێڵاوه‌كانی له‌بیر كردووه و دواتر كاتێك به‌و پێڵاوه شازاده دۆزیویه‌تیه‌وه، سەندرێلا بڕیاری داوه ئه‌مجاره هاوسه‌رگیری له‌گه‌ڵدا بكات.
به‌ڵام له چیرۆك و فیلمه‌كاندا به شێوه‌یه‌كی تر له گه‌وره و منداڵ تێگه‌یه‌نراوه، كه وای له بینه‌ر كردووه هه‌ست بكه‌ن سەندرێلا خۆی به‌ره‌و لای شازاده ڕۆیشتووه، شازاده‌ش له‌ناو ئه‌و هه‌موو كچه ده‌وڵه‌مه‌نده‌ی شاره‌كه‌یدا، هاوسه‌رگیری له‌گه‌ڵ سەندرێلا ده‌كات.