سه‌حه‌ر ته‌بڕ كه كچێكى ئێرانى ته‌مه‌ن 19 ساڵه‌یه، دواى 50 نه‌شته‌رگه‌رى به‌م شێوه‌یه بوو به ئه‌نجێلینا جولی، ئێران دواى ئه‌و ده‌نگۆیه‌ى راگه‌یاندن كه كچێكى ئێران به ناوى سه‌حه‌ڕ له‌سه‌ر ئاستى دنیا دروستی كرد، گوایه بووه‌ته كۆپییه‌كى ترسناكى ئه‌ستێره‌ى جیهانی ئه‌نجێلینا جولى. دواجار له دیمانه‌یه‌كى له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌ى ئیندپێندتى به‌ریتانى سه‌حه‌ر راستییه‌كان ئاشكرا ده‌كات.
پێشتر وا بڵاو ده‌كرایه‌وه گوایه سه‌حه‌ر 50 نه‌شته‌رگه‌ریى كردووه، ته به‌م شێوه‌یه بۆته لێكچوویه‌كى ترسناكى جولى، به‌ڵام خۆى له دیمانه‌كه‌دا ده‌ڵێ، "هه‌موو ئه‌مانه فێڵێك بووه بۆ سه‌رگه‌رمى، هیچ پێوه‌ندییان به راستییته‌وه نییه".
سه‌حه‌ر دووپات له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كاته‌وه كه هیچ نه‌شته‌رگه‌رییه‌كى نه‌كردووه، به‌ڵكو ته‌نیا یاریى به وێنه و ڤیدیۆییه‌كان كردووه، دواتریش ده‌ڵێ "نامه‌وێ به هیچ كه‌سێك بچم و كۆپیى كه‌سانى تر بم".