ململانێ و گرژییه‌كانى نێوان كۆریاى باكور و ئه‌مه‌ریكا به‌ره‌دوامى هه‌یه. حكوومه‌تى كۆریاى باكور راهێنانى سه‌ربازی ده‌ست پێ كردووه بۆ ئاماده‌كاری وه‌ڵامدانه‌وه‌ى هێرشی پێشوه‌خته‌ى ئه‌مه‌ریكا.
كۆریاى باكور رای ده‌گه‌یه‌نێ كه ئه‌وه‌ى ماوه‌ته‌وه و پرسیاری ئه‌وه‌یه "كه‌ى شه‌ڕه‌كه ده‌ست پێ ده‌كات"، ئه‌مه‌ش دواى ده‌ست پێكردنى راهێنان و مانۆڕى هاوبه‌شی سه‌ربازی ئه‌مه‌ریكا و كۆریاى باشوور دێت كه كۆریاى باكور به هه‌ڕه‌شه‌ى راسته‌وخۆ و ئاماده‌كاری بۆ شه‌ڕ بۆ سه‌ر وڵاته‌كه‌ى لێكی ده‌داته‌وه.
مانۆڕى سه‌ربازی سوپاى ئه‌مه‌ریكا و سوپاى كۆریاى باشوور له كه‌ناراوه‌كانى كۆریاى باشوور له رۆژى دووشه‌مى رابردووه‌وه ده‌ستى پێ كردووه و تا سبه‌ى هه‌ینى به‌رده‌وامى ده‌بێت، تێیدا چه‌ندان جۆر مووشه‌كى كورت هاوێژ و درێژ هاوێژ تاقی كراونه‌ته‌وه.
له به‌یاننامه‌یه‌كدا وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ی كۆریاى باكور رای ده‌گه‌یه‌نێ، ئه‌و مانۆڕه سه‌ربازییه به‌رفراوانه‌ى هه‌ردوو سوپاى ئه‌مه‌ریكا و كۆریاى باشوور، هاوكات هه‌ڕه‌شه‌كانى ئه‌مه‌ریكا هه‌مووى ئاماده‌كارییه بۆ هێرشێكی پێشوه‌خته‌ى رانه‌گه‌یه‌نراو بۆ سه‌ر بیونگ یانگ، بۆیه هه‌ڵگیرسانى جه‌نگ له نیمچه دوورگه‌ى كۆریا بووه‌ته حه‌تمی و روو ده‌دات.
له به‌یاننامه‌كه‌یدا كۆریاى باكور پرسیارى ئه‌وه ده‌ورووژێنێت و ده‌ڵێ ئه‌وه‌ى ماوه‌ته‌وه پرسیاری له‌سه‌ر بكرێت، كه‌ى ئه‌و شه‌ڕه ده‌ست پێ ده‌كات؟.
گوتى "ئێمه نامانه‌وێت ئه‌و شه‌ڕه روو بدات، به‌ڵام ده‌بێت خۆیشمان بۆى ئاماده بكه‌ین. ئه‌گه‌ریش ئه‌مه‌ریكا بێڕێزی به‌رامبه‌ر ئارام گرتنمان بكات، ئه‌وا به‌رپرسه له هه‌ڵگیرسانى جه‌نگێكی ناوه‌كی، به دڵنیاییه‌وه وا ده‌كه‌ین ئه‌مه‌ریكا باجێكى قورس بدات".