به‌پێی ئه‌وه‌ی زۆربه‌ی خه‌ڵك حه‌ز ده‌كه‌ن خواردنه‌كانیان له‌سه‌ر ئاگر ببرژێنن و به برژاوی بیخۆن، له‌به‌ر ئه‌م هۆكاره پزیشكان ئامۆژگاریمان ده‌كه‌ن به كه‌مكردنه‌وه‌ی خواردنی بر‌ژاو چونكه زیانی هه‌یه.
به‌پێی هه‌واڵێك كه له ماڵپه‌ڕی "
care2" دا بڵاو كراوه‌ته‌وه و ئاماژه‌ی به خواردنی بر‌ژاو كردووه كه زیانی هه‌یه و ده‌بێت ئاگاداربن و نه‌هێڵین خواردنه‌كانمان زۆر ببرژێت و ره‌ق بێت، چونكه له كاتی زۆر برژاندا ره‌ش هه‌ڵده‌گه‌ڕێت و كۆمه‌ڵێك ماده‌ی زیانبه‌خش به‌رهه‌م دێنێت كه پێیان ده‌گوترێت "PAH" واته هیدرۆكاربۆنی ئارۆماتیكی چه‌ند بازنه‌یی.
كاتێك مرۆڤه‌كان خواردنێك ده‌خۆن كه برژابێت، ئه‌وا ماده‌ی PAH ی تێدایه و له‌گه‌ڵیدا ده‌یخۆن، ئه‌م ماده‌یه خۆیان له خانه مولیكیوله‌كان گرێ ده‌ده‌ن و ده‌بنه هۆی تێكچوونیان، هه‌روه‌ها پێچرانی DNA له‌لایه‌ن ئه‌م مادانه‌وه ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی DNA به‌شێوه‌یه‌كی دروست كۆپی نه‌بێت و ئه‌مه‌ش ده‌بێته هۆی گۆڕانكاری له زنجیره‌ی DNA و شێرپه‌نجه دروست ده‌بێ.
له كاتی برژاندندا ته‌نیا PAH نییه كه ده‌بێت خۆی لێ بپارێزین، به‌ڵكو ده‌بێ بۆ خواردنه نیشاسته‌یییه‌كان ئاگاداری خۆمان بین نموونه نان و په‌تاته، هه‌روه‌ها بۆ ئه‌م جۆره خواردنانه ده‌بێ ئاگره‌كه زۆر خۆش بكه‌ین و گه‌رمییه‌كه‌ی له 120 پله زیاتر نه‌بێ، چونكه ئه‌گه‌ر زیاتر بوو، ئه‌وا ماده‌ی ئاكریلامیدییه‌كان به‌رهه‌م دێنێت و ئه‌وه‌ش مه‌ترسیداره، بۆیه ده‌بێت به گه‌رمییه‌كی كه‌م ببرژێنرێن.