ڤیتامین C یەكێكە لە ڤیتامینە گرنگەكان كە لە بڕێكی زۆری میوە مزرەكاندا هەیە و بە دژە ئۆكسیدێكی بەهێز ناسراوە، سوودی تەندروستی زۆر دەگەیەنێت بە لەش.
دكتۆر رۆنەلد هونینگهاك كە شارەزایەكە لەسەر ڤیتامین C كە 20 ساڵ پێش ئێستە
توێژینەوەیەكی ئەنجام داوە لەسەر سوودەكانی ئەم ڤیتامینە بۆ لەناوبردنی نەخۆشییەكانی شێرپەنجە بە تایبەتی شێرپەنجەی كۆڵۆن. بەپێی دواین توێژینەوەی دكتۆر هونینگهاك كە ئەنجامی دا لەسەر ئەو ڤیتامین C كەلە 300 پرتەقاڵدا دەستی كەوتبوو، وەك لە ناوبەرێكی نەخۆشیی شێرپەنجەی كۆڵۆن بەكاری هێنا لە تاقیكردنەوەیەكدا .
شێرپەنجەی كۆڵۆن ریزبەندی سێیەمە لە كۆمەڵەی ئەو شێرپەنجانەی كە دەبنە هۆی مردن لە ویلایەتە یەكگرتووەكاندا، نزیكەی %50 ئەو شێرپەنجانەی كە تووشی مرۆڤ دەبن، هیچ هەواڵێك نادەنەوە بۆ چارەسەركردن.
خواردنی بڕێكی زۆر ڤیتامین سی رێژەی ئۆكساندن لە لەشدا زیاد دەكات، بەمەش رێگری لە گەشەكردنی خانەی شێرپەنجەی دەگرێت و گرێ شێرپەنجەیییەكان لاواز دەكات، ئەم ڤیتامینە بەشێوەیەكی گشتی تەندروستی لەش باشتر دەكات بەهۆی بوونی دژەئۆكسیدی كاریگەرەوە رێ لە زیانی هەنێك خانەی لەش دەگرێت.
هەروەها ڤیتامین سی بۆ رێگریكردن لە هەندێك شێرپەنجە بەكار دەهێنرێت وەك شێرپەنجەی میزڵدان، شێرپەنجەی پەنكریاس چارەسەری برینە شێرپەنجەیییەكان.