چالاكانى تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان رای ده‌گه‌یه‌نن كه خزمه‌تگوزارییه‌كانى ئینته‌رنێت و به‌تایبه‌تى تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان سنووردار ده‌كه‌ن، چه‌ندان سایتى تر‌ى نزیك له حزبه‌كه‌ى ساڵح راده‌گرن.
چالاكانى تۆڕِه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان باسیان له‌وه كردووه، تویته‌ر و فه‌یسبووك و واتس‌اپ و تلیگرام راگیراون، ته‌نیا بۆ ئه‌و كه‌سانه نه‌بێت كه ده‌توانن پرۆگرامى vpn به‌كار بێنن، ئه‌م پرۆگرامه‌ش راگرتنه‌كه ده‌شكێنێ. له‌لایه‌كى تره‌وه چه‌ند سایتێكى نزیك له حزبه‌كه‌ى ساڵح بۆ یه‌مه‌نییه‌كان راگیراون، له‌وانه موئته‌مه‌ر نێت و میساق نێت و ئاژانسى (خه‌به‌ر). ئه‌م ئاژانسه‌یان له عه‌لى عه‌بدوڵا ساڵح خۆی نزیك بوو، هه‌واڵه‌كانى لایه‌نگرانى ساڵحى به‌په‌له بڵاو ده‌كرده‌وه.
وه‌ك سه‌رچاوه رۆژنامه‌وانییه‌كان باسى ده‌كه‌ن، حووسییه‌كان ده‌ستیان به‌سه‌ر خزمه‌تگوزاریى ئینته‌رنێتدا گرتووه، هه‌وڵ ده‌ده‌ن به نه‌هێشتنى سیسته‌مى كراوه‌ى به‌شداربوون به‌كارهێنانى ئینته‌رنێت له یه‌مه‌ن سنووردار بكه‌ن.
ماوه‌ى هه‌فته‌یه‌كه یه‌مه‌ن به بارودۆخێكى قوڕسى جه‌نگ تێپه‌ڕ ده‌بێت كه له نێوان لایه‌نگرانى سه‌رۆكى پێشووى یه‌مه‌ن و حووسییه‌كان هه‌ڵگیرساوه، جیا له كوژرانى سه‌دان كه‌س، سه‌رۆكى پێشووى یه‌مه‌نیش هه‌ر له‌م شه‌ڕانه‌دا كوژرا.