سلێمانی.. لە مانگێكدا 188 تۆمەتبار گیراون

:: PM:03:11:07/12/2017 ‌
بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ئامارەكانی گرتنی تۆمەتبارانی لە مانگی ڕابردوو بڵاو كردەوە و بەپێی ئامارەكەیش، لە مانگی‌ رابردوودا  282 سكاڵا تۆمار كراون و 188 تۆمەتبار گیراون.

ئەمڕۆ پێنجشەم حەوتی كانوونی یەكەم، بەپێی‌ راگەیەنراوێكی‌ بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ئاشكرا كراوە كە لە مانگی ڕابردوودا 282 سكاڵا تۆمار كراون، بەو هۆیەشەوە توانراوە 188 تۆمەتبار بگیرێن.

پۆلیسی شاری سلێمانی ڕوونی كردووەتەوە كە تا ئێستە 94 تۆمەتبار نەگیراون و ئێستە كار لەسەر دۆسیەكانیان دەكرێت.

"كاركردن لەسەر دۆسیەكانی تاوانباران بەپێی یاسا و ڕێنوێنییەكانی وەزارەتی ناوخۆی حكوومەتی هەرێمی كوردستان جێبەجێ كراون". وەك لە ڕاگەیەنراوەكەی پۆلیسی سلێمانیدا هاتووە.

بڵاوكردنەوەی ئەو ئامارەی پۆلیسی سلێمانی لە كاتێكدایە كە لە ماوەی مانگی ڕابردوو چەندان تاوان لە شارەكەدا ئەنجام دراون، بەشێكیشیان كوشتن و تەقەكردن بووە.

 



وشە - سه‌رخێڵ هاشم