ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ى ناوچه زیان لێكه‌وتووه‌كانى ده‌ستى داعش، پێویستى به 100 ملیار دۆلار هه‌یه و ماوه‌ى 10 ساڵیش ده‌خایه‌نێت، سه‌ره‌تاى ساڵى داهاتووش كۆنگره‌یه‌كى نێوده‌وڵه‌تى بۆ ئه‌م مه‌به‌سته له كوێت ده‌به‌سترێت.
سه‌لمان جومه‌یلى وه‌زیرى پلاندانان رای ده‌گه‌یه‌نێ، عێراق پێویستى به 100 ملیار دۆلار (119 ترلیۆن و 700 ملیار دینار) هه‌یه بۆ دووباره ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ى ناوچه زیان لێكه‌وتووه‌كانى ده‌ستى داعش.
جومه‌یلى ئاشكرای كرد به‌پێى به‌دواداچوونێكى مه‌یدانیى وه‌زاره‌تى پلاندانان له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌ته پێوه‌نداره‌كان له هه‌ر پێنج ئه‌و پارێزگایه‌ى كه داعش داگیری كردبوون، عێراق پێویستى به 100 ملیار دۆلار هه‌یه بۆ دووباره ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ى، جێبه‌جێكردنى پلانه‌كه‌ش له ساڵى 2018 ده‌ست پێ ده‌كات و 10 ساڵ ده‌خایه‌نێت.
به‌گوێره‌ى به‌یاننامه‌یه‌كى وه‌زاره‌تى پلاندانان كه كۆپییه‌كى ده‌ست "وشه" كه‌وتووه، دابینكردنى ئه‌و بڕه پاره‌یه به‌شێكى ده‌كه‌وێته سه‌ر بودجه‌ى ساڵانه‌ى حكوومه‌تى عێراق له چوارچێوه‌ى بودجه‌ى وه‌به‌رهێنان دابین ده‌كرێت، به‌شه‌كه‌ى تریش ده‌كه‌وێته سه‌ر وڵاتانى كۆمه‌كبه‌خش و بانكی نێوده‌وڵه‌تى.
ئاشكراكردنى پلانى دووباره ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ى ناوچه زیان لێكه‌وتووه‌كانى ده‌ستى داعش، له كاتێكدایه له مانگى شوباتى 2018 كۆنگره‌ی نێوده‌وڵه‌تى ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ى عێراق له كوێت به به‌شداری وڵاتانى كۆمه‌كبه‌خش و عێراق ده‌به‌سترێت.
جێ باسه له ماوه‌ى رابردوودا حكوومه‌تى عێراق بۆ چاككردنه‌وه‌ى تۆڕه‌كانى كاره‌با، چه‌ند قه‌رزێكى نێوده‌وڵه‌تى له به‌ریتانیا، ژاپۆن و سوید وه‌رگرتبوو.