خواردنەوەی كۆكاكۆلا زیانێكی زۆر بە لەش دەگەیەنێت، بەتایبەتی دەبێتە هۆی زیادبوونی كێش، هەروەها كار لەسەر ئاستی كۆڵیسترۆڵ دەكات كە بە رێژەیەكی زۆر گلوكۆز و ترایگلیسرایدی تێدایە و هۆكارێكە بۆ بەرزبوونەوەی پەستانی خوێن.
بەپێی
ئەو توێژینەوەیەی كە لەسەر كۆكاكۆلا ئەنجام دراوە، تەنیا بەخواردنی یەك كۆكاكۆلا لە رۆژێكدا، %48 مەترسییەكانی نەخۆشی دڵ زیاد دەكات بەتایبەتی جەڵتەی دڵ.
هاوكات بڵاوبوونەوەی ئەو گازەی كە لە كۆكاكۆلاوە دەردەچێت، هۆكارێكە بۆ نەخۆشییەكانی كۆئەندامی هەناسە و گیرانی درێژخایەنی سییەكان و هەناسەتەنگی.
چەند سوودێكی بەكارهێنانی كۆكاكۆلا بۆ پاككردنەوەی پێداویستییەكانی ماڵ:
یەكەم: بۆ لابردنی ژەنگ
دووەم: بۆ لابردنی لەكەی خوێن لەسەر جلوبەرگ.
سێیەم: بۆ لابردنی چەوری ئۆتۆمبێل لەسەر زەوی بە رێگەی پرژاندن.
چوارەم: قاپی سووتاو پاك دەكاتەوە بە بەكارهێنانی كۆكاكۆلا بۆ شۆردنی ئەو قاپانەی كە سووتاون.
پێنجەم: بۆ پاككردنەوەی توالێت و دیوار سوودێكی زۆری هەیە بەهۆی گازەكەیەوە هەموو پیسیەك رادەماڵێت.
شەشەم: بۆلابردنی بۆیە لەسەر پێداویستیە كانزاییەكان بەكار دەهێنرێت.
حەوتەم: یارمەتی ئەلەمنیۆم و كرۆم دەدات كە زیاتر رەونەقدار بێت.
هەشتەم: بۆ لابردنی لەكەی شوشە بەكار دەهێنرێت.