نوێنه‌رى ئه‌وروپا له فه‌ڵه‌ستین رای گه‌یاند كه هیچ باڵوێزخانه‌یه‌كى ئه‌وروپا بۆ قودس ناگوێزرێته‌وه، تا ئه‌و كاته‌ى به چاره‌سه‌ری كۆتایى ده‌گه‌ین.
رالف تڕاف نوێنه‌رى یه‌كێتى ئه‌وروپا له فه‌ڵه‌ستین، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م له لێدوانێكى رۆژنامه‌وانیدا رای گه‌یاند، خواستى هه‌ردوو لایه‌نى فه‌ڵه‌ستینى و ئیسرائیلى ده‌بێت له میانه‌ى گه‌یشتن بێت به شێوازێكى هاوبه‌ش له رێگه‌ى دیالۆگه‌وه، كه له‌نێویاندا مه‌سه‌له‌ى قودسه.
ئه‌م نوێنه‌ره‌ى ئه‌وروپا دووپاتى ده‌كاته‌وه كه یه‌كێتى ئه‌وروپا و وڵاتانى ئه‌ندام تێیدا رێز له بریارى نێوده‌وڵه‌تى ده‌گرن كه به ژماره‌ى 478 له‌لایه‌ن ئه‌نجوومه‌نى ئاسایشه‌وه ده‌رچووه، زیاتر ده‌ڵێت، تا گه‌یشتن به چاره‌سه‌رى كۆتایى ئێمه باڵوێزخانه‌كانى خۆمان ناگوێزینه‌وه.
له كۆتایى لێدوانه‌كه‌یدا ده‌ڵێت، هیواى ئه‌وه ده‌خوازین له رێگه‌ى دانوستاندنه‌وه شێوازێكى هاوبه‌ش بدۆزرێته‌وه كه قودس بكات به پایته‌ختى هه‌ردوو ده‌وڵه‌ت، ده‌بێت پارێزگاریش له‌و شێوه‌یه‌ى بكرێت كه به‌ر له ساڵى 1967 هه‌بووه.
بڕیارى 478 كه له‌ساڵى 1980 له‌لایه‌ن ئه‌نجوومه‌نى ئاسایشه‌وه ده‌رچووه، ئیدانه‌ى هه‌ر هه‌وڵێكى ئیسرائیل ده‌كات، كه هه‌وڵ بدات قودسى رۆژهه‌ڵات بخاته ژێرده‌ستى خۆى، به‌پێى ئه‌م بڕیاره‌ش ده‌وڵه‌تى ئه‌ندام نێردراوه دیبلۆماسیه‌كانى خۆیان له قودس بكێشنه‌وه.