ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغانى سه‌رۆكى توركیا، به تووندى هێرش ده‌كاته سه‌ر دۆناڵد تڕه‌مپی سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا و له‌باره‌ى بڕیاڕه‌كه‌ى دوێنێی ده‌ڵێ، تره‌مپ ئاگرى خسته ناوچه‌كه‌وه.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م به‌ر له‌وه‌ى به‌ره و یۆنان بچێت له وتارێكدا سه‌رۆكى توركیا به‌تووندى هێرشى كرده سه‌ر دۆناڵد تره‌مپی سه‌رۆكى ئه‌مه‌ریكا و بڕیارى ناساندنى قودسى له‌لایه‌ن ترامپه‌وه به"ئاگر و نانه‌وه‌ى ئاژاوه وه‌سف كرد". ئه‌ردۆغان له وتاره‌كه‌یدا له شارى ئه‌نكه‌ره گوتى، بڕیارى گواستنه‌وه‌ى باڵوێزخانه‌ى ئه‌مه‌ریكا بۆ قودس وه‌ك خستنه‌وه‌ى ئاگره له ناوچه‌كه‌دا. ده‌بێت سه‌ركرده سیاسییه‌كان كار بۆ ریفۆرم بكه‌ن، نه‌وه‌ك ئاژاوه‌نانه‌وه.
له به‌شێكى تری وتاره‌كه‌دا رای گه‌یاند، به‌رده‌وام ده‌بم له‌سه‌ر پێوه‌ندییه‌كان ته‌نیا له‌گه‌ڵ سه‌رۆكى ده‌وڵه‌تانى ئیسلامى نا، به‌ڵكو داواى پێوه‌ندیم كردووه له‌گه‌ڵ پاپاى ڤاتیكانیش، ئه‌مڕۆ ئێواره یان سبه‌ى به‌یانى قسه‌ى له‌گه‌ڵ ده‌كه‌م، چونكه قودس له‌لاى مه‌سیحییه‌كانیش پیرۆزه". جیا له‌وه‌ش ئه‌ردۆغان باسى ئه‌وه‌شى كرد كه له‌گه‌ڵ ڤلادیمێر پوتینى سه‌رۆكى رووسیاش باسى ئه‌م بابه‌ته ده‌كات.
دواى ناساندنى شاری قودس له‌لایه‌ن تره‌مپه‌وه وه‌ك پایته‌ختى ده‌وڵه‌تى ئیسرائیل، ناڕه‌زایى له لایه‌ن زۆرێك له وڵاتانى ئیسلامى و عه‌ره‌بى دروست بووه.