نەخۆشی شەكرە یەكێكە لە نەخۆشییە باوەكان كە لە دوو جۆری سەرەكی پێك دێت، خواردنی خۆراك كارێكی زۆر لەسەر رێژەی بەرزی و نزمی ئاستی شەكری خوێن دەكات،
لێرەدا ئەو خۆراكانە دەستنیشان دەكەین كە نابێت بخورێن لەكاتی بوونی نەخۆشی شەكرەدا.
یەكەم: میوە وشككراوەكان
هەرچەندە زۆرێك لە خەڵكی میوە وشككراوەكان بە بێ زیان دەزانن، بەڵام لە راستییدا وا نییە، چونكە دەوڵەمەندن بە ریشاڵ و باشنین بۆ نەخۆشی شەكرە.
دووەم: برنج و ئاردی سپی و نان
ئەگەر نەخۆشی شەكرەت هەبێت، نابێت ئەو خۆراكانە بەكاربهێنرێت كە شەكرەی تێدایە، بەڵكو پێویستە نانی جۆ یان ئەو برنجە بەكاربهێنرێت كە نیشاستەی نییە.
سێیەم: بەرهەمەكانی شیری چەور
ئەم بەرهەمانە دەوڵەمەندن بە چەوری، ئەمەش ئاستی كۆڵیسترۆڵی ئێڵ دی ئێڵ بەرز دەكاتەوە و مەترسیی نەخۆشییەكانی دڵ زیاتر دەكات.
چوارەم: گۆشتی چەور
دەوڵەمەندن بە چەوری لەش و چەوری زیاد دەكات و رێژەی كۆڵیسترۆڵ كەم دەكاتەوە و مەترسی نەخۆشییەكانی دڵ زیاد دەكات.
پێنجەم: هەویركاری
وەكو چۆرەك و نانی بە دارچین و كێك كە دەوڵەمەندن بە ئاردی سپی و بڕێكی زۆر لە شەكر و كاربۆهیدرێت و چەوری لەش زیاد دەكەن.
شەشەم: ژەمە سووركراوەكان
ئەمە نەك زیانی هەیە بۆ بەرزبوونەوە شەكرەی لەش، بەڵكو زیان بەهەموو لەش دەگەیەنێت و هۆكارێكە بۆ بەرزووبوونەوەی چەوری لەش.
حەوتەم: كحول
شەكری خوێن نارێك دەكات و زیانێكی زۆر بە تەندروستی لەش دەگەیەنێت بەگشتی.
هەشتەم: خۆراكی شیرین
ئەو ژەمانەی كە شەكری تێدا بەكار دەهێنرێت نابێت بخورێن، چونكە شەكری خوێن زیاد دەكەن و كانزا و ڤیتامینەكانی لەش لەناو دەبەن.
نۆیەم: مۆز و كاڵەك
مۆزو كاڵەك برێكی زۆر شەكری تێدایە كە رێژەكەی زیاترە لە هەموو میوەكانی تر و بە خواردنی رێژەی شەكر زیاد دەبێت.
دەیەم: هەمبەرگر
هەرچەندە بە خۆراكێكی سەرەكیی دادەنرێت لە دنیادا، بەڵام ئەم ژەمە چەورییەكی زۆر بە لەش دەدات و ئاستی كۆڵیسترۆڵ بەرز دەكاتەوە و رێژەی شەكری خوێن زیاد دەكات.