سیتیڤان دیمستورا، نێردراوى نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان رای گه‌یاند، ئێسته تاوتوێى ئه‌وه ده‌كرێت كه چ لایه‌نێكى ململانێ له سووریا دانوستانى ئاشتى تێك ده‌دات.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م، له لێدوانێكیدا بۆ رۆژنامه‌نووسان دیمستورا رای گه‌یاند، ئه‌گه‌ر هه‌واڵى ئه‌وه‌مان پێ گه‌یشت كه لایه‌نێك به كرده‌یى ده‌یه‌وێ پێشكه‌وتنى پرۆسه‌ى جنیف تێك بدات، ئه‌و كاردانه‌وه‌كه‌ى زۆر خراپ ده‌بێت به‌سه‌ر هه‌ر هه‌وڵێكى تری سیاسى كه له شوێنێكى تر به‌ڕێوه ده‌چێت.
ئه‌م لێدوانه‌ى دیمستورا دواى ئه‌وه دێت، كه دووشه‌مى رابردوو شاندى حكوومه‌تى سووریا به سه‌رۆكایه‌تیى به‌شار جه‌عفه‌رى خولى هه‌شته‌مى دانیشتنه‌كانى جێ هێشت، ئه‌مه‌ش جێگه‌ى ره‌خنه‌ی لایه‌نه به‌شداربووه‌كان بوو. وا یڕیاره رۆژى سێشه‌مى داهاتوو دانوستاندنه‌كان له جنیف به چاودێرى نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له‌نێو لایه‌نه‌كانى ململانێى له سووریا ده‌ست پێ بكاته‌وه. هه‌رچه‌نده وا بڕیاره له سه‌ره‌تاى هه‌فته‌ى داهاتوو شاندى حكوومه‌تى سووریا بچێته‌وه جنیف، به‌ڵام چاودێران پێیان وایه تا ئێسته هیچ به‌ره‌وپێشچوونێكى دیار له‌م دانوستاندانه به‌دى نه‌كراوه.