گووگڵ پایتەختی ئیسرائیلی بۆ قودس گۆڕێ‌

:: PM:07:46:07/12/2017 ‌

 دوای بڕیارەكەی دۆناڵد تڕەمپی سەرۆكی ئەمەریكا بە گواستنەوەی باڵوێزخانەی وڵاتەكەی بۆ قودس، بگەڕی گووگڵ پایتەختی ئیسرائیلی لە سەر نەخشەكانی لە تەلئەبیبەوە بۆ قودس دەگۆڕێت.

بۆیە لەمەو دوا هەر یەكێك بەدوای ناوی پایتەختی ئیسرائیل لە گووگڵدا بگەڕێت ئەوا لە بری ئۆرشەلیم، قودس دەدۆزێتەوە. ئەمەش خێراترین جێبەجێكردن و گۆڕانكارییە كە لەدوای بڕیارەكەی ترەمپ بۆ گۆڕینی پایتەختی ئیسرائیل لەلایەن كۆمپانیایەكی گەورەی دنیا ئەنجام بدرێت.

دوێنێ‌ چوارشەم دۆناڵد تڕەمپ قودسی وەك پایتەختی ئیسرائیل ناساند، ئەمە و بەپێی بڕیاری 478 كە لە ساڵی 1980 لەلایەن ئەنجوومەنی ئاسایشەوە دەرچووە، نابێت ئیسرائیل لە قودسی رۆژهەڵات نزیك بێتەوە و بە بەشێك لە خۆی بناسێنێ‌، هەر بەپێی هەمان بڕیاریش دەبێت وڵاتانی ئەوروپا چالاكی دیبلۆماسی خۆیان لە قودسی رۆژهەڵات دوور بخەنەوە.
 
گووگڵ كۆمپانیایەكی ئەمەریكییە و بارەگاكەی لە ویلایەتی كالیفۆڕنیایە، ئەم كۆمپانیایە ساڵی 1996 وەك پرۆژەیەك دەست بە كارەكانی كراوە، لە ساڵی 1998 لەلایەن (سێرجی برین) دیزاینی بۆ كراوە. ئێستەش یەكێكە لە گەورەترین كۆمپانیاكانی دنیا.
 




وشە - فه‌یسه‌ڵ خه‌لیل