گۆرانیبێژی کورد (پەرواز حوسێن)، لە دوای ئەو ڕووداوەی لە زانکۆی جیهان ڕووی دا، بێدەنگی شکاند و له پێگهى تایبهتى خۆى له تۆڕى كۆمهڵایهتى ئینستاگرام له بهشى ستۆرى قسهى خۆى لهسهر ئهو ڕووداوه كرد و ههوادارانى تووشى شۆك كرد بهوهى پهرواز لهگهڵ ئهو جۆره ڕووداوهیه.
پەرواز حوسێن وێنەیەکی بڵاوکردووهتەوە و لهسهرى نووسیوه: "دەستخۆشی لەم دوو خۆشەویستە جوانە دەکەم بە شێوازێکی جوان و بوێر خۆشەویستیان بۆ یەکتر درکاند، هیوای ژێناێکی پڕ لە خۆشبەختی، مرۆڤ لە بیرکردنەوە ئازادە".
شایەنی باسە لە چەند ڕۆژی ڕابردوو کوڕێک لەبەرچاوی هەموو هاوڕیانی داوای هاوسەرگیری لە خۆشەویستەکەی کرد و ئەمەش دەنگۆیەکی زۆری بهدواى خۆیدا هێنا تهنانهت مامۆستایانى ئاینیش به شێكى بهدڕهوشتى ناویان برد.
خاتوونە گۆرانیبێژی كورد پەرواز حوسێن، دوای كاركردنی بۆ چەندان بەرهەمی هونەری كە بە ئەستێرەی بەرنامەی "ئەرەب ئایدڵ" دەناسرێتەوە، چەندان گۆرانی و کلیپی هەیە.
شایانی باسە ئەم گۆرانیبێژە هاوسەری گۆرانیبێژی ناوسراوی کورد (گۆران ساڵح)ە، ئەوان ئێستە خاوەنی دوو منداڵن و هەردووکیان بەردەوامن لە کارە هونەرییەکانیان، پەرواز لەگەڵ گۆران ساڵحی هاوسەری لە چەندان کۆنسێرت بەشدارییان کردووە، هەمیشە هەواداریکی باشیان هەبووە.
پەرواز حوسێن لە ساڵی ١٩٨٩ لە شاری قەڵادزێ لەدایک بووە و ئێستە لە ھەولێردەژی، سترانبێژێکی لاوی کوردە، کە بە دەنگی خۆش لە وەرزی دووەمی بەرنامەی تەلەڤزیۆنی "کاناڵی MBC" بە ناوی "ئەرەب ئایدڵ"ی ٢٠١٣ بەشداری کردووە و بە گوتەی چەند سەرچاوەیەکی ھەواڵنێری بووە بە "باڵوێزی مۆسیقای کوردی بۆ ناو جیھانی عەرەب".
یەکەمجارە کە لە پێشبەرکێی ئەرەب ئایدڵدا کەسێکی جگە لە عەرەب و عەرەبزمان بەشداری دەکات و پەرواز لە ساڵی ٢٠١٣دا لە کوردستان و ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست بوو بە کەسێکی بەناوبانگ.
لە 17ی گوڵانی 2013 دا پەرواز یەکێک بوو لە 10 فیناڵیستی پێشبڕکێکە، ھەژماری بەشداریکردنی پەرواز شهش بوو.