بەوێنە.. بەفری ئەمڕۆی دەڤەری سۆران

:: PM:10:09:07/12/2017 ‌

ئەمڕۆ پێنجشەم شەپۆڵێكی بەفربارین هەرێمی كوردستانی گرتەوە و لە چەند وێنەیەكدا دەردەكەوێت كە دەڤەری سۆران بەهۆی بەفرەوە بەرگی سپی پۆشیوە. 

فەرزنگ ئەحمەد بەڕێوەوەبەری شارەدێی حاجی ئۆمەران لە سنووری پارێزگەی هەولێر بە"وشە" ی ڕاگەیاند، بەهۆی ئەو شەپۆڵە بەفربارینەی ئەمڕۆ سەنتەری حاجی ئۆمەرانی گرتەوە، زیاتر لە 30 سم بەفر باریوە و تیمەكانی پاككردنەوەی ریگەوبان بەردەوامن لە ڕاماڵینی بەفر. 

بەهۆی كاریگەریی نزمە پاڵەپەستۆی توركیا و رۆژئاوای ئێران و هاتنی بارستە هەوایەكی سارد، ئەمڕۆ پێنجشەم لە ناوچە جیاجیاكانی هەرێمی كوردستان باران و بەفر باری، بەڵام شەو باران و بەفر دەوەستێت و پلەكانی گەرمی روو لە دابەزین دەكەن.

بەپێی پێشبینییەكانی كەشناسی هەرێم, بۆ سبەی هەینی ئاسمانی كوردستان نیوچە هەور دەبێت و پاشان دەگۆڕێت بۆ ساماڵ و پەڵە هەور و پلەكانی گەرمیش نزم دەبنەوە. لە هەولێر پلەكانی گەرمی بۆ دوو پلە لە سلێمانی بۆ یەك پلە و لە دهۆكیش بۆ سفر و لە كەركووكیش بۆ چوار پلەی سیلیسی دادەبەزن.

سۆران/ موڕشید برادۆستی



























وشە - مه‌حموود ئیسماعیل