سەرۆكی فڕەنسا پێشبینی وادەی ئازادبوونی عێراق لە داعش دەكات

:: PM:10:40:07/12/2017 ‌

ئیمانوێل ماكڕۆن سەرۆكی فڕەنسا، پێشبینی كرد كە حكوومەتی عێراق لە ناوەڕاستی ئەم مانگەدا ئازادبوونی تەواوی خاكی عێراق لە رێكخراوی داعش رابگەیەنێت.

ماكڕۆن ئەمڕۆ پێنجشەم لە میانی كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانی هاوبەش لەگەڵ شێخ تەمیم بن حەمەد ئالسانی شازادەی قەتەڕ لە دۆحە رای گەیاند كە سەرەڕای بەردەوامیی هەوڵەكان بۆ پاككردنەوەی شوێنەواری جەنگ و تەقەمەنی و بۆمبی چێنراو، بەڵام دیارە كە بەر لە كۆتای ئەمساڵ ئازادبوونەوەی عێراق بێتە راگەیاندن.

ماكڕۆن لە كاتی سەردانیكردنی بنكەی سەربازی عیدیدی ئەمەریكا لە نزیك دۆحە زیاتر گوتی، ئەركی ئەو هێزانە رێگەی ئەوە خۆش دەكەن كە لە ماوەی چەند مانگی داهاتوودا جەنگ لەدژی داعش لە عێراق و سووریا یەكلا ببێتەوە سەركەوتن بەسەریدا بێتە ئاراوە.  

زیاتر گوتی، بۆ سووریا پێویستە ئاشتی بەرپا بكرێت بۆ ئەوەی وڵاتەكە نەیەتە دابەشبوون، یان ئەو وڵاتە نەكەوێتە ژێر باڵادەستی وڵاتانی ناوچەكەوە.

ئەمڕۆ پێنجشەم سەرۆكی فڕەنسا ئیمانوێل ماكڕۆن لە میانی سەردانیكردنی بۆ قەتەڕ، ئەو سەردانی بنكەی سەربازی عیدیدی ئەمەریكای لە دووری 30 كیلۆمەتر لە باشووری رۆژئاوای دۆحە كرد و لەوێ زانیارییەكانی لەبارەی نەهێشتنی تیرۆر و گرووپە توندڕۆكان پێ درا و هەر لەوێ چاوی بە هێزە سەربازییەكەی فڕەنسا لە قەتەڕ كەوت كە ژمارەیان 30 سەربازە. 

سەرچاوە: شەفەق نیوز





وشە - مه‌حموود ئیسماعیل