گۆرانیبێژی ده‌نگ خۆشی كورد (له‌نجه عه‌لی)، له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی ئینستاگرام له واڵی تایبه‌تی خۆیدا، چه‌ند وێنه‌یه‌كى سه‌رنجڕاكێش و تایبه‌تى خۆى به جلوبه‌رگى خه‌وتنه‌وه له ژووره‌كه‌یدا بڵاو كرده‌وه به جلێكى ڕه‌نگ سپى، به‌وه‌ش هه‌وادارانی تووشى شۆك بوون.
ئه‌مه یه‌كه‌مجاره له‌نجه عه‌لى وێنه‌ى ئاوا بڵاو بكاته‌وه، بۆیه هه‌وادارانى پێیان سه‌یر بووه.
له ماوه‌ی ڕابردوودا به‌هۆی ئه‌نجامدانی چه‌ندین نه‌شته‌رگه‌ری جوانكاری هه‌وادارانی ڕه‌خنه‌یان لێ گرت و ده‌ڵێن پێش نه‌شته‌رگه‌ری ڕوخساری جوانتر بووه، له دوای له ده‌ستدانی خوشكه‌كه‌ی، له‌نجه عه‌لی ده‌یه‌وێ ته‌واوی یادگاری و بیره‌وه‌رییه‌كانی له‌گه‌ڵ خوشكه‌كه‌ی بباته سه‌ر، ته‌نانه‌ت له ڕێگه‌ی نه‌شته‌رگه‌رییه‌وه ده‌یه‌وێ ته‌واوی ڕوخساری له خوشكه‌كه‌ی بچێت.
له‌نجه عه‌لی، له بنه‌چه‌دا خه‌ڵكی گه‌رمیانه و ئێسته دانیشتووی وڵاتی به‌ریتانیایه، پێش كاری هونه‌ری پیشه‌ی پارێزه‌ری ده‌كرد له‌و شاره‌ی ژیانی به‌سه‌ر ده‌برد له ده‌ره‌وه‌ی وڵات، هاوسه‌رگیری كردووه و له دوای ماوه‌یه‌كی زۆر له هاوسه‌ره‌كه‌ی جیا بووه‌ته‌وه، چه‌ند كلیپێلی تۆماركراوی هه‌یه، له‌نجه دوای كۆچی دوایی خوشكه‌كه‌ی، ماوه‌یه‌ك له كاری هونه‌ری دووركه‌وته‌وه، به‌ڵام ئێسته سه‌رقاڵی كاره هونه‌رییه‌كانیه‌تی.
لەنجە عەلی ماوه‌یه‌كه به‌رده‌وام لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام له‌گه‌ڵ بڵاوكردنه‌وه‌ى وێنه تایبه‌تییه‌كانى خۆى، هەوادارانی ڕەخنەی لێ دەگرن و دەڵێن جوانییەکەی لە دەست داوە بەهۆی ئەو نەشتەرگەریانەی ئەنجامی داوە به‌م دواییانه.