كۆمپانیای "کیا" گەورە پیشه‌گه‌ری دروستكردنی ئۆتۆمبێلی كۆری جۆرێكی نوێی ئۆتۆمبێلی دروست كردووه هه‌م وه‌ك تانك و هه‌میش وه‌ك ئۆتۆمبێلی ئاسایی رێ ده‌كات.
به‌گوێره‌ی هه‌واڵی ماڵپه‌ڕه زانستییه‌كان یه‌كه‌مین نمایشی ئۆتۆمیێلهكه ده‌كه‌وێته سه‌ره‌تای سالی 2017 له لاسڤیگاسی ئه‌مریكا، ئه‌ویش به‌هۆی ئه‌وه‌ی تاقیكردنه‌وه‌كان له نێو به‌فر و ناوچه شاخاوییه سه‌خته‌كان و قوڕدا تاقی بكرێته‌وه.
سه‌رچاوه‌كان ئاماژه‌یان به‌وه كردووه به‌رهه‌مه نوێكه‌ی كۆمپانیای كیا، له شێوه‌دا له مۆدێلی پێشووی (سۆرینتۆ) ده‌چێت، به‌ڵام به تایبه‌تمه‌ندی زیاتر، ئه‌ویش دیارترینیان له شوێنی تایهكانیدا زینجیری به‌كارهێناوه بۆ رێگه سه‌خته‌كان.
كۆمپانیاكه ئاماژه‌ی به‌وه داوه دروستكردنی ئه‌م شێوازه‌ی ئۆتۆمبێل زیاتر به‌و مه‌به‌سته‌یه خه‌ڵكانێك له ناوچه سه‌خته‌كانی وه‌ك بیابان و به‌فر و قوڕ و شاخاویهكانتدا سودی لێ ببینن و كاریان نه‌وه‌ستێت، هاوكات بۆ ناو شاره‌كانیش ده‌توانن سود له تایه لاستیكیه‌كانی ببین.
سه‌رچاوه/ dailymail