وه‌زاره‌تی سامانه سرووشتییه‌كان، ڕوونكردنه‌وه له‌سه‌ر نرخی فرۆشتنی نه‌وتی خاوی كێڵگه‌ی شێخان ده‌خاته ڕوو، ئه‌مه‌ش وه‌ك ڕه‌تدانه‌وه‌ی ئه‌و زانیارییانه‌ی له‌لایه‌ن دوو په‌رله‌مانتاری په‌رله‌مانی كوردستانه‌وه درابوون.
ئه‌مڕۆ هەینی، وەزارەتی سامانە سرووشتییەکانی حكوومه‌تی هەرێمی کوردستان روونکردنەوەیەکی لەبارەی لێدوانی هەردوو"عەلی حەمەساڵح" په‌رله‌مانتاری بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان و "شێرکۆ جەودەت" په‌رله‌مانتاری یه‌كگترووی ئیسلامی بڵاو کردەوە، ئاماژه به‌وه ده‌كات، ئێمە وەك وەزارەتی سامانە سرووشتیەکان سەرتاپای ئەم ھەواڵە رەتدەکەینەوە و دوورە لە راستی و بەشێوەیەکی بێبنەما وروژێنراوە.
هه‌ردوو په‌رله‌مانتاری ناوبراو ڕایان گه‌یاندبوو، نرخی هەر بەرمیلێک نەوتی خاوی کێڵگەی شێخان تەنیا بە 18 دۆلار لەلایەن وەزارەتی سامانە سرووشتییەکانەوە فرۆشراوە. وه‌زاره‌تی سامانه سرووشتییه‌كان له ڕه‌تدانه‌وه‌كه‌یدا نووسیویه‌تی، بەپێی فەرمانی وەزاریمان ژمارە 6884 لە پێنجی كانوونی یه‌كه‌می 2017دا ئەم نەوتە بە نرخی (برێنت - 18) دۆلار فرۆشراوە، واتە نرخی برێنت چەند بێت بە 18 دۆلار کەمتره، بۆ نموونە ئەگەر نرخی برێنت 63 دۆلار بێت لە بازاڕی جیھاندا، واتا بە 45 دۆلار فرۆشراوە، ئەم نرخە لە بەرژەوەندیی حکوومەتی ھەرێمی کوردستانە و لەبەر کوالیتی نەوتە خاوەکە کە قورسە و کبریتی تێدایە.
ئه‌وه‌ش خراوه‌ته ڕوو، تێچووی گواستنەوەی بۆ ھەناردەکردن بۆ دەرەوەی وڵاتیش ئەم نرخە ناکات، بەڵکو لە بەندەری جەیھانیش (برێنت - 20) دۆلار دەکات، واتە بۆ ئێمە دوو دۆلار باشترە، ھەر لەبەر ئەمەش کڕیارە ناوخۆییەکە بەشێوەی قەرزی کاش وەریگرتووە و کۆمپانیای بەرھەمھێنەریش ئاگادارە".
ئه‌و وه‌زاره‌ته په‌یامێك ده‌داته هه‌ردوو په‌رله‌مانتار و بۆی نووسیون، باشتر وابوو ئەو دوو پەرلەمانتارە پرسیاریان لە وەزارەتمان بکردایە تا وەڵامیان دەست دەکەوت، نەك تەنیا بە مەبەستی "ئاژاوەچێتی" و "سەرلێشێواندن"ی ھاووڵاتییان بێت کە بەداخەوە ھێشتا بەردەوامن لەسەر ئەم رەفتارانەیان لەم قەیرانەدا، کە لە مەبەستی نووسراوەکانمان تێ ناگەن و نایانەوێت تێ بگەن و بەشێوەی ھەڵە لێکی دەدەنەوە و بڵاوی دەکەنەوە.