ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ هه‌ینی، ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی، كۆبوونه‌وه‌یه‌كی تایبه‌تی له‌سه‌ر شاری قودس كرد و گفتوگۆی له‌باره‌ی ئه‌و بڕیارانه‌وه كرد كه سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا به‌ناوی وڵاته‌كه‌یه‌وه ڕای گه‌یاند و قودسی وه‌ك پایته‌ختی ئیسرائیل ناساند و بڕیاریشی دا باڵیۆزخانه‌كه‌ی له ته‌لئه‌بیبه‌وه بۆ ئه‌وێ بگوازێته‌وه.
له ناو كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، نیكۆلای ملادینۆف نێرده‌ی تایبه‌تی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ كرده‌ی ئاشتی له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست گوتی، پێویسته دۆخی قودس له ڕێگه‌ی دانوستانه‌وه یه‌كلا بكرێته‌وه و ئه‌و بڕیاره‌ی ئه‌مه‌ریكا تاكلایه‌نه دراوه و ده‌بێ پێداچوونه‌وه‌ی به‌سه‌ردا بكرێت.
ملادینۆف زیاتر گوتی، شاری قودس هێما و ناسنامه‌ی هه‌رسێ ئاینی ئیسلام و مه‌سیحی و جووه، ئێمه به ته‌واوی له هه‌ر به‌رزبوونه‌وه‌یه‌كی توندوتیژی و ململانێ ده‌ترسین و هۆشداری ده‌ده‌ینه هه‌موو لایه‌ك، هه‌ر بڕیارێكی تاكلایه‌نه به‌بێ دانوستنان ده‌بێته هۆی ئه‌و زیادبوونی ئاڵۆزیانه و كرده‌ی ئاشتی له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست دوا ده‌خات.
نێرده‌ی تایبه‌تی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ئه‌وه‌شی خسته ڕوو، ئێمه هه‌موو توانا و هاوكارییه‌ك چڕ ده‌كه‌ینه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی چاره‌سه‌ر له نێوان ئیسرائیل و فه‌له‌ستین بدۆزینه‌وه و جه‌ختیش له‌سه‌ر ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی دانوستانه‌كانیان ده‌كه‌ینه‌وه.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌ی ئه‌مڕۆی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی، نوێنه‌ری میسڕ ڕای گه‌یاند، كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی له‌به‌رده‌م تاقیكردنه‌وه‌ی سه‌روه‌ریی یاسای نێوده‌وڵه‌تیدایه و ده‌بێ ده‌ست به بڕیاره‌كانی پێشتری ئه‌م ئه‌نجوومه‌نه‌وه بگرین كه ڕێگه‌ی نه‌ده‌دا قودس وه‌ك به‌شێك له ئیسرائیل هه‌ژمار بكرێ.
نوێنه‌ری سوویدیش گوتی، بڕیاره‌كه‌ی دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا، دژی یاسا نێوده‌وڵه‌تییه‌كان و بڕیاره‌كانی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تییه.
ڕۆژی شه‌شى كانوونى یه‌كه‌م، دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا دوای كۆبوونه‌وه‌ی حكوومه‌ته‌كه‌ی له كۆشكی سپی وتارێكی پێشكه‌ش كرد، تره‌مپ له وتاره‌كه‌یدا گوتی: "داوا له وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه ده‌كه‌م باڵوێزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا له شاری ته‌لئه‌بیبه‌وه بگوازێته‌وه بۆ شاری قودس و كاتی ئه‌وه هاتووه دان به ئۆرشه‌لیم وه‌ك پایته‌ختی ئیسرائیل بنرێت".
له وتاره‌كه‌یدا ئه‌و نهێنییه‌ى بۆ یه‌كه‌مجار ئاشكرا كرد بۆ جیهان كه هه‌موو سه‌ركرده‌یه‌كی ئه‌مه‌ریكی شكستی هێناوه له گواستنه‌وه‌ی باڵۆێزخانه‌ی ئه‌مریكا له شاری ته‌لئه‌بیبه‌وه بۆ شاری قودس و سه‌رۆكه‌كانی پێشووی ئه‌مریكا خۆیان له‌م ڕاستییه لاداوه، به‌ڵام من ئه‌و كاره ده‌كه‌م و ئه‌وه‌شی خسته ڕوو، بڕیارێكی تایبه‌ت بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی نێوان ئیسرائیل و فه‌ڵه‌ستین ده‌ده‌م و له‌گه‌ڵ چاره‌سه‌ری دوو ده‌وڵه‌تداین بۆ ئیسرائیلیه‌كان و فه‌ڵه‌ستینییه‌كان".
ئه‌مڕۆ هه‌ینی، ریكس تیلرسن وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا له كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانی له شاری پاریس له‌گه‌ڵ هاوپیشه فڕه‌نسییه‌كه‌ی ڕای گه‌یاند، پڕۆسه‌ی گواستنه‌وه‌ی باڵیۆزخانه‌كه‌مان له ته‌لئه‌بیبه‌وه بۆ قودس ماوه‌یه‌كی پێ ده‌چێت و ڕه‌نگه له ساڵی 2018 یان ساڵی دواتر ته‌واو ببێت و ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش دا، له‌لایه‌ن سه‌رۆكه‌كه‌یه‌وه هیچ ورده‌كارییه‌ك باس نه‌كراوه، بۆیه كێشه‌كانی وڵاته‌كه كاریگه‌ریی له‌سه‌ر گواستنه‌وه‌كه ده‌كان.
ئورشەلیم یان قودس، گرنگییەكى زۆرى هەیە لە ڕووى ئاینى و ئابوورییەوە، و قورسایی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستە لە زمانى عەرەبى بە چەندان ناوى تر دەناسرێت وەك : به‌یت المقد‌س، القدس الشریف، و أولى القبلتین و لەلاى جولەكەش بە فه‌رمی پێى دەگوترێت ئۆرشەلیم، ئه‌و شاره بۆ عه‌ره‌به‌كان به شارى شه‌ڕه‌ف ناسراوه و ئێسته ئه‌مریكا پلانه‌كه‌ى جێبه‌جێ ده‌كات و ئه‌و شاره له عه‌ره‌بكان ده‌سێنێته‌وه و ده‌یكات به پایته‌ختى جووه‌كان.
پێشتر محه‌مه‌د سه‌لمان جێنشینی پاشای سعوودیه له‌گه‌ڵ مه‌حموود عه‌باس سه‌رۆكی فه‌له‌ستین كۆ بووه‌وه و پێی گوت ده‌بێ به‌وه ڕازی بێت كه باڵوێزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا له ئیسرائیل ده‌چێته قودس و وه‌ك شارێكی ئیسرائیلی ده‌ناسرێ، به‌ڵام سه‌رۆكی فه‌له‌ستین به‌و پێشنیازانه ڕازی نه‌بووه.
ده‌نگۆی گواستنه‌وه‌ی باڵوێزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا له ئیسرائیل بۆ شاری قودس، كاردانه‌وه‌ی زۆری لێ كه‌وته‌وه له‌لایه‌ن وڵاتانی عه‌ره‌بی جگه له سعوودیه دژایه‌تی كرا و سه‌رۆكی توركیاش به هه‌نگاوێك بۆ نه‌هێشتنی پێوه‌ندییه‌كان له‌گه‌ڵ ئیسرائیل باسی كرد.
لای خۆشییه‌وه، دوێنێ پێنجشه‌م به‌ر له‌وه‌ى به‌ره و یۆنان بچێت له گوتارێكدا ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌رۆكى توركیا به توندى هێرشى كرده سه‌ر دۆناڵد تره‌مپی سه‌رۆكى ئه‌مه‌ریكا و بڕیارى ناساندنى قودسى له‌لایه‌ن ترامپه‌وه به"ئاگر و نانه‌وه‌ى ئاژاوه وه‌سف كرد". ئه‌ردۆغان له وتاره‌كه‌یدا له شارى ئه‌نكه‌ره گوتى، بڕیارى گواستنه‌وه‌ى باڵوێزخانه‌ى ئه‌مه‌ریكا بۆ قودس وه‌ك خستنه‌وه‌ى ئاگره له ناوچه‌كه‌دا. ده‌بێت سه‌ركرده سیاسییه‌كان كار بۆ ریفۆرم بكه‌ن، نه‌وه‌ك ئاژاوه‌نانه‌وه.
له به‌شێكى تری وتاره‌كه‌دا رای گه‌یاند، به‌رده‌وام ده‌بم له‌سه‌ر پێوه‌ندییه‌كان ته‌نیا له‌گه‌ڵ سه‌رۆكى ده‌وڵه‌تانى ئیسلامى نا، به‌ڵكو داواى پێوه‌ندیم كردووه له‌گه‌ڵ پاپاى ڤاتیكانیش، ئه‌مڕۆ ئێواره یان سبه‌ى به‌یانى قسه‌ى له‌گه‌ڵ ده‌كه‌م، چونكه قودس له‌لاى مه‌سیحییه‌كانیش پیرۆزه". جیا له‌وه‌ش ئه‌ردۆغان باسى ئه‌وه‌شى كرد كه له‌گه‌ڵ ڤلادیمێر پوتینى سه‌رۆكى رووسیاش باسى ئه‌م بابه‌ته ده‌كات.