هونه‌رمه‌ند عه‌زیز وه‌یسى، دواى بڵاوكردنه‌وه‌ى دواهه‌مین به‌رهه‌می، وێنه‌ى كچه به‌شداربووى كلیپه نوێكه‌ى بۆ "وشه" نارد و ده‌رباره‌ی گۆرانییه‌كه ده‌ڵێ، "شنه‌ى شه‌ماڵ" ناوى نوێترین به‌رهه‌مى گۆرانیمه و به‌شێوازێكى نوێ و مۆدێرن كارى كلیپ و تۆماركردنمان بۆ كردووه، ئه‌و گۆرانییه له تێكستى عادل كیمانییه و ئاوازى فۆلكلۆرى كوردییه و كارى دابه‌شكردنى میوزیكى له لایه‌ن داود ئیمانییه‌وه جێبه‌جێ كراوه و كارى وێنه‌گرتن و ده‌رهێنانى له‌لایه‌ن په‌یام زه‌مانى كارى بۆ كراوه.
له درێژه‌ی لێدوانه‌كه‌یدا بۆ "وشه" گوتی، ئه‌و گۆرانییه‌م له‌به‌ر بارودۆخى ئێسته‌ى كوردستان دواخستبوو، به‌ڵام دواجار بڕیارم دا بڵاوی بكه‌مه‌وه.
له‌م گۆرانییه‌دا، كچێكى جوان و سه‌رنجڕاكێش به‌شدارى تێدا ده‌كات و سه‌ما ده‌كات كه هه‌ستی بینه‌رانی بۆخۆی ڕفاندووه.
چه‌ندان گۆرانى ترم ئاماده‌ن كه28تا 29 گۆرانین ، كلیپێكى تر‌ى تازه‌م ئاماده‌یه به‌شێوه‌یه‌كى مۆدێرن كارى كلیپى بۆ كراوه‌و بۆ مانگى كریسمس بڵاوى ده‌كه‌مه‌وه.
وشه/ شاخه‌وان شێخانی